مەراسیمی چلەی شەهید ڕێزان جاوید و هەڤاڵەكانی لە لەندەن بەڕێوەچوو

308
0
هاوبەشی :

 


ئەمڕۆ یەك شەممە، ١١ ئەیلولی ٢٠٢٢، بە دەستپێشخەری کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و بەشداریكردنی سەدان كەس لە ماڵی گەل، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چڵەی فەرماندەی شەھید (ڕێزان جاوید و ھەڤاڵانی) بە مەراسمێکی تایبەت بەڕز ڕاگیرا، لەو مەراسیمەدا یادی ئەو شەهیدە و هەڤاڵانی و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بە چەند چالاكی و وتار كرایەوە.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستپێکرد، پاشان دۆکۆمێنتارییەک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڕێزان جاوید نیشاندرا.

دواتر پەیامی کۆمیتەی بەریتانیای “پژاک”، وتاری هەریەک لە ئەنجومەنی گەلی شاری لەندەن و کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشوور لە لەندەن و کۆدار خوێنرانەوە. دواتر لەلایەن هونەرمەند شوان ئاوارەوە سرودێک بۆ ڕۆحی شەهید ڕیزان جاوید پێشکەشکرا. مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی “شەهید نامرن، شەهیدان ڕووناکی ڕێگامانن، بژی بەرخۆدانی گەریلا و بژی ڕێبەر ئاپۆ کۆتاییهات”.

ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە قامیشلۆ، ڕێزان جاوید، هاوسەرۆکی پێشووی کۆمەڵگەی دیموکرات و ئازادی کوردستان-کۆدار و ئەندامی پێشووی بەڕێوەبەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک شەهیدبوو.

هاوبەشی :