ئێلیزابێسی دووهەم، شاژنی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد
بەپەلە
شاژنی بەریتانیا شاژن ئێلیزابێسی دووهەمی بەریتانیا كەمێك پێش ئێستا لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا
شاژنی بەریتانیا (ئێلیزابێسی دووهەم) لە ێتەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی كرد، دوای ڕاگەیاندنی مردنی، شازادە چارڵز جێگەی دایکی دەگرێتەوە و دەبێتە پاشای نوێی بەریتانیا.
کۆشکی باکینگهام لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاژن لە (قەڵا)ی بالمۆرال (لە سکۆتلەندا) کۆچی دوایی کرد” سبەینێ تەرمەکەی دەگەڕیندرێتەوە لەندەن.
لەگەڵ کۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێس، کوڕە گەورەکەی چارڵز، تەمەن ٧٣ ساڵ، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە پاشای بەریتانیا و سەرۆکی ١٤ وڵاتی دیکە، لەوانە ئوسترالیا و کەنەدا و نیوزلەندا.
شازنە ئەلیزابێس ژمارەی پێوانەیی شکاند بە وەرگرتنی تەختی پاشایەتی بۆ ماوەی ٧٠ ساڵ و دوای ئەویش چارڵز دەست دەکات بە لاپەڕەیەکی نوێی کاری بنەماڵەی شاهانە.
ئەمڕۆ بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا بەپەلە چوونە قەڵای بالمۆرال کە شاژن لەوێ مابووەوە، بۆ ئەوەی لە تەنیشتی ئەو بن، دوای ئەوەی پزیشکەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە تەندروستی ئەو ژنە کە بە شێوەیەکی لەناکاو تێکچووبوو و چارڵزی کوڕەکەی و هاوسەرەکەی ئامادەبون و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بەریتانی بەپەلە چوونە بەردەم کۆشکەکە بۆ دەربڕینی هاوخەمی خۆیان، ترسیان لە تەندروستی شاژنە تەمەن ٩٦ ساڵەکەیان هەبوو.