ھیوادارین لە لایەنی پەیوەندیدار رێگربن لە سزادانی زیندانیانی بادینان

231
0
هاوبەشی :

“تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان داوای شکاندی مانگرتن و گواستنەوەی زیندانیانی بادینان بۆ چاکسازی سلێمانی دەکەن”
بۆ بەرێزان/ لایەنی پەیوەندیدار و ڕای گشتی

ڕای گشتی ھەرێم و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگادارن کە رۆژنامەنوس و چالاوانانی بادینان لەسەر بیرورای ئازاد و پیشەی رۆژنامەوانی سزادراون، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانیە ئێستا لەناو چاکسازی گەورانی ھەولێر سزا لەسەر گیراوانی بادینان و مانگرتوەکانی تر بەردەوامە، بۆیە لەبەر پاراستنی دۆخی تەندروستیان و وەکو پرسێکی مرۆڤایەتی داواکارین زیندانیانی بادینان مانگرتنەکەیان بشکێنن، بۆ پاراستنی مافەکانیان رەوانەی چاکسازی سلێمانی بکرێن، ئەم چەند خالە لەسەر پرسەکە دەخەینە روو:

یەکەم: پێویستە رێکارە ئیداریەکان بۆ گواستنەوەی زیندانیانی بادینان بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی بکرێت، کە داواکەیان پێشکەشی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی ھەولێر کردووە، ئەمەش مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیانە.

دووەم: بە حوکمی ئەوەی ئەو لایەنە سیاسیەی لەپشت سزادانی زیندانیانی بادینان لە ھەولێر بەسەر ھەموو دامەزراوەیەکدا زاڵە، دەیان جار ئەو گیراوانە سزادراون، بێ بەشکراون لە چەندین مافی سەرەتاییان.

سێییەم: بە بیانوی جیاواز و نا مەنتقی رێگێری لە پارێزەران و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوری دیکە دەکرێت سەرەدانی سزادراوانی بادینان بکەن.

ھیوادارین لە لایەنی پەیوەندیدار رێگربن لە سزادانی زیندانیانی بادینان و وەکو پرسێکی یاسایی و بەپێ پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

 

تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان
١ی ئەیلۆلی ٢٠٢٢

هاوبەشی :