فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی داگیركەری تورك شاخی برزوتی بۆردومان كرد لە ناوچەی ماوەت
بەپێی هەواڵەكانی لە شاری سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دووشەممە ، ٢٢ ئابی ٢٠٢٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری هۆسمانی نوێ سنووری گوندی قامیشیان لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستكەوتوون ، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی داگیركەریهۆسمانی شاخی برزوتی كردۆتە ئامانج، بەپێی هەواڵەكان زیانی گیانی نەبووە و بەڵام دوكەڵ لە شوێنی بوردومانەكە بەرزبۆتەوە