عێراقی دیموكراتی یان عێراقی سه‌دری؟
لە تەڤگەرەوە وەرگیراوە
گەنجۆ ژین‌دا
عێراقی نوێ كه دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیز بونیادنرا، بۆیه‌ش مۆدێلی پاشایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنێكی ملكه‌چ و پابه‌ند به سیاسه‌ته داگیركه‌ریه‌كانی تێدا سه‌رده‌ست بوو. عێراقی ئینگلیز زۆرتر له‌ده‌ست عه‌ره‌بی سوونه دابوو، عه‌ره‌بی شیعه پشت گوێخرابوو، كوردیش له‌نێوان مان و نه‌مان هێشترابووهوه. واتا به فه‌رمی پرۆسه‌ی له‌ناوبردن و توانه‌وه به‌ڕێوه نه‌چووبوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا پیاده‌ی كردبوو، به‌ڵام هیچ مافێكی فه‌رمیشی بۆ كورد نه‌بوو.
دوای كوده‌تای 14ی ته‌ممووزی 1958 عێراقێكی نوێ ده‌ركه‌وت، خاڵی یه‌كه‌میش هه‌موو شێواز و رێباز و مۆدێل و به‌ڕێوه‌بردنی ئینگلیز كۆتای پێهات، تا گه‌یشت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یمانی به‌غدا و سه‌عد ئاباد و سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئینگلیز واژۆكرابوون. له‌لایه‌كیتر عێراقێك به ئیراده‌ی عێراقی كۆماری به‌ڕێوه‌ده‌چوو كه له‌سه‌ربنه‌مای ده‌ستوور دان به مافی گه‌لانی عێراق نرابوو، له سه‌روویاندا گه‌لی كورد كه وه‌ك هاوبه‌شی سه‌ره‌كی له‌عێراق ده‌بینرا، هه‌مانكات زمانی كوردیش له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك زمانی سه‌ره‌كی ده‌ژمێردرا.
هێزه شۆڕشگێڕ و كودهتاگهراكان به سه‌رۆكایه‌تی ع.قاسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هێزه سه‌ربازی و نه‌وه‌ی نوێی عێراق بوون، بۆیه پرۆژه‌كانیان زۆر تۆكمه و به ورده‌كاری نه‌بوو، پێویستیان به‌كات هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رمانی ئه‌زمونه‌كانیان گه‌شه‌پێبده‌ن و پایه‌كانی عێراقێكی دیموكراسی دروست بكه‌ن. ده‌ستێوه‌ردانی ئیمپریالیزمی ئینگلیزی و ئه‌مریكی و خاوه‌ن ده‌رنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ئه‌وكات، هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی میسر و ئێران و توركیا و سعودیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شۆڤێنیه‌تی نەتهوهپهرستی عه‌ربی سوونی، له‌گه‌ڵ ملیگهرایی خێڵایه‌تی كورد نه‌یانهێشت ته‌مه‌نی كۆمار درێژ بكات. بۆیه بەیاخی بوونی 11ی ئه‌یلولی 1961ی ملیگهرای سه‌ره‌تایی خێڵگه‌رای كورد به سه‌رۆكایه‌تی په‌ده‌كه و كوده‌تای نه‌ته‌وه‌په‌رستی شۆڤێنی سوونی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌عس له 8ی شوباتی 1963 ئه‌و خه‌ون و هیوایه‌یان له‌گۆڕنا كه عێراقێك به ئیراده و مه‌یلی عێراقیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه دروست ببێ.
عێراقی به‌عسی كه له 1963 ده‌ستیپێكرد، له 1968 ده‌ستی گۆڕی بۆ كۆمه‌ڵێكی توندڕه‌وتر و بهسیستهمتر، هه‌مانكات زیاتر خۆیان له‌ناو ده‌وڵه‌ته عه‌ربیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌جێ كردبوو، بۆیه‌ش له 1979 گه‌یشتنه لوتكه، ئه‌مه‌ش وای كرد به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی فیگوڕێكی وه‌ك سه‌ددام حسێن، بانگی نه‌ته‌وه‌په‌رستایه‌تی عه‌ربی سوونی بهگهێنێته ئاستی ئه‌وه‌ی كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ داموده‌زگایه‌ك، شه‌ڕی له دژی ئێران هه‌ڵگیرساند. ئه‌نجامی هه‌شت ساڵ شه‌ڕ له‌دژی ئێران، عێراقێكی كاول و وێران بوو له‌ده‌ست عێراقیه‌كاندا مایه‌وه. هه‌ڵبه‌ت گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندیش گه‌لی كورد بوو كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن مرۆڤی بووه قوربانی.
سهركێشیهكانی رژێمی به‌عس بۆ داگیركردنی كوێت و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێی كه‌وتنه‌وه، به‌تایبه‌تیش به‌ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی باشووری عێراق و دواتریش خۆپیشاندانه‌كانی باشووری كوردستان، ده‌رفه‌تێكی نوێی دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی عێراق بتوانن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. به‌ڵام ئه‌مریكا كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد، بۆیه نه‌ی هێشت رژێمی به‌عس بڕووخێت و ته‌مه‌نی درێژ كرده‌وه تاكو ئاداری 2003.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا توانی بیانوێكی به‌هێزتر بۆ رووخانی رژێمی به‌عس بدۆزێته‌وه، هه‌مانكات هێزه به‌رهه‌ڵستكاره عێراقیه‌كان باشتر بخاته ژێر هه‌ژموونی خۆی، له‌لایه‌كیتریش له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق خۆی بهڕزگاركهر نیشاندا و ناویشی له هێرشه داگیركهریهكهی نا ” پرۆسه‌ی ئازادی”. چه‌وسانه‌وه‌ی 40 ساڵه‌ی عێراقیه‌كان به‌ده‌ست شۆڤێنیزمی عه‌ربی سوونی به‌عسی، بۆیه له‌ناوخۆی عێراق هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ك نه‌بوو بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌مریكا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق له‌لایه‌ك توركیایی لاته‌ریك كرد، هه‌مانكات سوونه‌ی له ده‌سه‌ڵات خست، به‌سازش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا عێراقێكی شیعه‌ی دروست كرد كه كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تریش پێشوازیان لێ‌كرد. سوونه‌ی عه‌ره‌بی له‌به‌ر ئه‌و گورزه‌ی به‌كه‌وتنی به‌عس لێیان كه‌تبوو نه‌یانتوانی ناڕهزایهتیهكی سه‌رتاسه‌ری نیشانبده‌ن، هه‌تا ئه‌لقاعید و هێزه توندئاژۆ و ره‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌بیه‌كان پێگه‌یشتن، هێزه شیعه‌كان به پشتیوانی ئه‌مریكا – ئێران خۆیان له به‌غدا قایم كرد.
له رووخاندنی رژێمی به‌عس هێزه عێراقیه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه خاوه‌ن رۆڵ نه‌بوون، بۆیه‌ش ئه‌مریكا عێراقی به‌گوێره‌ی پێوانه‌كانی خۆی دروست كرده‌وه. نه‌بوونی پرۆژه‌ی هێزه عێراقیه‌كان بۆ عێراقی دوای به‌عس، بۆیه‌ش هێزه‌كان زیاتر په‌یوه‌ستبوون به زلهێزه جیهانیه‌كان و ده‌وڵه‌ته هه‌ژموونگه‌را هه‌رێمیه‌كان. بۆیه‌ش له‌ماوه‌ی 19 ساڵی دوای رووخانی به‌عس له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو زلهێزه‌كان و ده‌وڵه‌ته هه‌ژموونگه‌را هه‌رێمیه‌كان به‌ڕێوه‌چووه له‌سه‌روویاندا ئه‌مریكا و ئێران و توركیا.
ده‌رخستنی شه‌ڕی داعش له 2014 بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ژموونی ئێران و به‌رفره‌وان بوونی كورد بگرن، عێراق و سوریایان كرده گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كان، ئه‌نجام كورد و شیعه له شه‌ڕه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌ركه‌وتن. بۆیه توركیا و ده‌وڵه‌ته سونیه‌كانی وه‌ك قه‌ته‌ر و ئیمارات و سعودیه هه‌موو هێزی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست كوردا نه‌مێنێ. ئه‌مه‌ش هۆكاربوو له‌لایه‌ك هێزه شیعه‌كان له 2017 هێرشی كه‌ركوك و خورماتوو و خانه‌قین و شه‌نگال بكه‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیاش له سه‌ره‌تای 2018 هێرشی هه‌رێمی عه‌فرین و له 2019 ش هێرشی گرێسپی و سه‌رێكانی بكات و داگیریان بكات.
به رووخانی رژێمی به‌عسی سوونی له 2003، ئه‌ستێره‌ی هێزه شیعهگهراكان به‌گشتی دره‌وشایه‌وه و سه‌رده‌می ئه‌وان ده‌ستی پێكرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای هاتنی عه‌باسیه‌كان دواتریش عوسمانیه‌كان و پانیش عێراقی نوێ، واتا نزیكه‌ی 800 ساڵ زیاتره، هێزه شیعه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه جێگه‌ی نه‌بووه، زۆرتر وه‌ك هێزێكی به‌رهه‌ڵستكار ده‌ركه‌وتوون، نمونه‌ی قرمیتیهكان و ئیسماعیلیه‌كان …هتد. له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه شیعه‌كان له‌پاڵ ئێران جموجۆڵی سیاسی و سه‌ربازیان به‌ڕێوه‌ده‌برد. واتا شیعه‌ی عێراقی تاكو 2003 به هێز و توانای ده‌وڵه‌تی ئێران سیاسه‌ت و چالاكی سه‌ربازی ده‌كرد و له‌شكرێكی به‌ناوی فه‌یله‌ق ئه‌ل به‌دری بۆ ساز كردبوون.
دوای 2005 ناكۆكی له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كانی لایه‌نگری شیعه‌ی ئێران كه مهرجهعهكهیان قومه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه شیعه عێراقیه‌كان كه ناوه‌ندی مه‌رجه‌عه‌كه‌ی نه‌جه‌فه ده‌ركه‌وت به پێشه‌نگایه‌تی موقته‌دا سه‌در. به‌ڕێوه‌به‌رانی شیعه‌ی نوێ چ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و چ نوری مالیكی له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌زمون نه‌بوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵات‌دا، بۆیه نه‌یانتوانی به‌ڕێگای دیالۆگ و به‌بێ خوێن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كرد به ئه‌جندای ئێران – ئه‌مریكا زیاتر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و به زه‌بری هێز و به شه‌ڕ كێشه و ململانێكان یه‌كلابكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیش هێزه ملیشیاكانی مه‌هدی سه‌ربه موقته‌دا سه‌در له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقدا سه‌ركوت بكه‌ن.
شه‌ڕی دژی داعش هێزه شیعه‌كانی به ئێرانی و عێراقی نزیك یه‌كتری كرده‌وه، به‌ڵام دوای كۆتای هاتنی شه‌ڕ دیسان ململانێكان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ستی پێكرده‌وه.
دوای 2003 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی سیاسی له عێراق زیاتر پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی كوردی و سونی، له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بگه‌رای شیعی ده‌ركه‌وتنه گۆڕه‌پانی سیاسی. واتا ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه رۆڵی نه‌بوو یان زۆ لاواز بوو ئه‌ویش پرۆژه‌ی دیموكراتی و پێكه‌وه ژیانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌به‌كان بوو. ئه‌وه‌ش به هۆكاری لاوازی و بێ هێزی لایه‌نه چه‌پ و سۆسیالیست و دیموكرات و رێكخستنه‌كانی ژنان و گه‌نجان بوو. بۆیه هه‌موو ئه‌و هێزانه چوون له ده‌وری پێشه‌نگایه‌تی موقته‌دا سه‌در كۆبوونه‌وه، چونكه موقته‌دا سه‌در به گوزاره كردن له داخوازیه‌كانیان، بۆیه شه‌قامی عێراقی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها به‌شێكیش له كوردی شیعه له‌گه‌ڵ ره‌وته‌كه‌ی سه‌در كه‌وتنه كار و چالاكی. بهواتایهكیتر له‌لایه‌ك سه‌در سوودی له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرتووه كه له ئه‌نجامی ئاماده‌نه‌بوونی هێزه چه‌پ و سۆسیالیست و دیموكراتخوازه‌كان ده‌ركه‌وتۆته مه‌یدان، له‌لایه‌كیتریش ئه‌و هێزانه له‌به‌ر لاوازیان له‌پاڵ سه‌در گوزاره له‌خۆیان ده‌كه‌ن. هه‌مانكات سه‌در هێزی بنه‌ماڵه‌گه‌ری خۆی، له‌گه‌ڵ هێزی مه‌زهه‌بی عێراقی شیعه‌گه‌ریی كردۆته یه‌ك و هه‌مووی له‌خۆی ئاڵاندوه، به‌ڵام به‌ره‌و كوێ ئاراسته‌یان ده‌كات و داهاتوویان چی ده‌بێ، تائاستێك ئاڵۆزه؟
ناتواندرێ بگوترێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به جل و به‌رگی ئاینی و مه‌زهه‌بیه بۆیه ناكرێ دیموكراتی بێ، هه‌مانكات ئه‌وه‌ش ناتوانرێ بگوترێ كه دواڕۆژ دیسان ده‌كه‌وێته خزمه‌تی مه‌زهه‌بگه‌رایی شیعه‌یی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیر‌و رامانی موقته‌دا سه‌در و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی زۆر ئاشكرا و روون نییه، هه‌مانكات شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسیشی زۆر ناجێگیر و ئاڵۆزه، بۆیه به‌ئاسانی ناتوانرێت بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردنی بدرێت. هه‌ندێك له‌و به‌رئه‌نجامانه‌ی كه له‌م كۆتایانه له سیاسه‌تی موقته‌دا ده‌ركه‌وتوون ئه‌ویش؛ یه‌كه‌م، سیاسه‌تی زۆرینه‌ی ره‌ها، ئه‌مه عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت ده‌بات، به‌ڵام له‌لایه‌كیتریش كاتێك رێكه‌وتنی دیموكراتیانه ئه‌نجامگیر نه‌بێ، ئینجا به زۆرینه‌ی ره‌ها ئارامی و ئاسایش دروست ببێ. دووه‌م، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ زیاتر ناوه‌ندگه‌رایی و پیاوسالاری، ئه‌مه‌ش مهترسیهكیتره له پێشهاته سیاسیه سه‌دریه‌كان، ئه‌مه له‌گه‌ڵ خۆی عێراق له دیموكراتیه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ندگه‌رای و ده‌سپۆتیزم ده‌بات، واتا عێراقی دیموكراتی ده‌كرێته قوربانی سیاسه‌ته شه‌ڕانگێزه‌كانی سه‌رد. سێیه‌م، سیاسه‌تی به عیناد و تۆڵه كردنه‌وه، ئه‌مه‌ش رێگری ده‌كات له سازش و رێكه‌وتنی دیموكراتیانه له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌ردان له‌وشێوازه سیاسه‌ت كردنه دروست نه‌بێ، سه‌خته بتوانرێت هه‌موو هێزه‌كان له‌سه‌ر مێزێك گفتوگۆی دیموكراتیانه به‌ڕێوه‌به‌رن.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه دروشمێكی سه‌ره‌كی ده‌ستی سهدریهكانه، به‌بێ هه‌بوونی پرۆژه‌یه‌كی دیموكراتیانه‌ی روون، ئه‌نجام بۆ تاك حیزبی و تاك جه‌مسه‌ری ده‌چێت. زۆر هێز و لایه‌ن به‌ناوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌كۆتایدا زۆرترین سته‌م و زۆرداریان به‌ڕێوه‌بردووه، نمونه له‌وباره‌یه‌وه سه‌ددام حسێن زۆرترین ئۆپه‌راسیۆن و هێرشه‌كانی سهركۆمهڵگهی به‌ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و یه‌كێتی خاكی عێراق ده‌كرد، هه‌مانكات له هه‌رێمی كوردستانیش حكومه‌تی سێ بارزانیهكه تا مه‌سرور بارزانی زۆرترین پێشێلكاری و گرتن و راودونانی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان و رێگری له ئازادی سیاسی به‌ناوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندگه‌رای حیزبی كردووه. واتا ئه‌و شێوازه‌ی كه موقته‌دا سه‌در ده‌ستی داوه‌تێ، به‌روپێشبردنی عێراقێكی دیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئازادانه‌ی گه‌لان، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی، تێدا پرۆژه‌یه‌كی روون و ئاشكرا نییه، ئه‌وانه‌ی تریش كه‌باسیان ده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، تاقی كراوه‌ته‌وه، تاقی مه‌كه‌ره‌وه!!! له ئێستادا سه‌در له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر كار ده‌كات، یه‌كیان ده‌ی سه‌لمێنێ كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌بێ ئه‌وا پرۆسه‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌ناچێت، دووه‌میش، له رێگه‌ی چالاكی جه‌ماوه‌ری و گردبوونه‌وه ملیۆنیهكانی، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی داهاتوو، زۆرترین كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێت و عێراق به‌ره‌و ئه‌وێ ئاراسته بكات.
هێز و لایه‌ن و ئهكادیمیسێن و كه‌سایه‌تیه ئاینیه دیموكراتیه‌كان و رێكخستنه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان، ئایا له‌چاوه‌ڕێی چیدان و بۆچی رۆڵی خۆیان له گۆڕه‌پاندا نابینن، له‌وباره‌یه‌وه باشترین ده‌رفه‌ت هه‌یه، به‌ڵام پێویست به پێشه‌نگایه‌تیه كه بتوانێ به پرۆژه‌یه‌كی روون و ئاشكرای دیموكراتیانه شان بداته به‌ر دۆخی ئێستای عێراق كه ژنان و لاوان پێشه‌نگایه‌تی بۆ بكه‌ن.