لە زاپ و ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا ٩ داگیركەر سزادران

234
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ ئابی ٢٠٢٢  هەپەگە ڕایگەیاند لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی گەریلاكانی ئازادی بە پێشەنگایەتی یەژئاستار زنجیرەیەك چالاكی بەئەنجام گەیەنرا.

هێزەكانی یەژئاستار بەردەوام زەبری توند لە سوپا دۆڕاواكەی داگیركەری دژە كورد دەوەشێنێت، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابوردودا لە ئەنجامی بەڕێوەبردنی چەند چالاكیەكی بەشكۆ كە بەڕەنجی گەریلا پێشەنگەكانی ژنانی ئازاد بەڕێوە چوو ، ٩ داگیركەری دەوڵەتی داگیركەر بە سزا گەیاند لە زاپ و ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا.

لە هەمان كاتدا هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیركەر بەردەوام تاوانی جەنگ دژی هێزەكانمان لە گۆڕەپانی بەرخودان ئەنجام دەدات، لە دوێنێوە تا ئامادە كردنی ئەم هەواڵە ٢٩ جار چەكی ئەتۆمی تەكتیكی و كیمیایی بەكارهێناوە

هاوبەشی :