‎١٥ تەباخ ( ئاب ) لە دێرۆكی گەلی كورد و گەلانی ئازادیخواز و مرۆڤایەتیدا

276
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ ١٥ تەباخ ( ئاب ) ، ڕۆژی ژیانەوەی گەلی كورد و گەلانی مێزۆپۆتامیا و مرۆڤایەتیە، جەژنی گەڕانەوەی حەقیقەتی ژنانی ئافرێنەر و خولقكارە، ژنانێك كە زیاتر لە ٥٠٠٠ ساڵە سیستەمی دەسەڵاتداری ستەمكار كوێلەیەتی بەسەریاندا سەپاندوە و لەڕێی كۆیلەكردنی ژنانەوە تەواوی كۆمەڵگەی كۆیلە كردوە.   

١٥تەباخ، خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی مەزنە لە دیرۆكی گەلی كورد و مرۆڤایەتیدا، خاڵی بە بنەماگرتنی تەواوی پێوەرە ئەخلاقی و كۆمەڵاتیە زاگرۆسیە ڕەسەنەكانە، ژیاندنەوەی بیر و ڕامانی ئازادە، ئافرێنەری ناسنامە و بوونی نەتەوەیمانە، سەرچاوەی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی جیهانە، بنیادنەری سیستەمی كۆمینال و پێكەوە ژیان و وەك یەكیە، بەدیهێنەری دادوەری كۆمەڵایەتی و پاراستنی ژینگەیە، بە پێشەنگ كردنی ژنی ئازادە بۆ خولقاندنی ژیانێكی شایستە و ئارام بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ئەویش لەڕێی دامەزرانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی بۆ تەواوی گەلانی گۆی زەوی.

  ئەو بریسكە پرشنگدارەی لە لوولەی تفەنگی فەرماندە عەگیدە لەڕێی یەكەم گولەیەوە ئاڕاستەی سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانی كرا، ئێستا بوەتە بێ ئەژمار شەپۆل و شەبەنگی ڕووناكی بە ئاسمانی سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانی شەپۆلەكانی لە گەورەبووندایە، ئەو دەسەڵاتە ستەمكارانەی هەراسان كردوە و زوو یا درەنگ دەسەڵات و هەژمونگەراییان بەرەو ئاوابوون دەبات.

هەڵمەتی مەزنی شۆڕشگێڕانەی ١٥ تەباخ، تەنها هەڵمەتێكی سەربازی نەبوو لەسەر ئاستی كوردستان، بەڵكو ژیاندنەوەی تەواوی بوارەكانی جڤاكی و كۆمەڵایەتی، چاند و كەلتوری، سیاسی، ژینگەیی و ئابووری بوو لە ناوچەكە و لە جیهان، لەڕێی دەرباز بوون و گەیاندنی بیر و ڕامانی ڕێبەری گەلان بۆ تەواوی جیهان.

هەڵمەتی شەڕی شۆڕشگێڕیی ١٥ی تەباخ بە بیر و ڕامانی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، بە پێشەنگایەتی و بە كرداریی كردنەوە ئەو هەڵمەتە لەلایەن فەرماندەی مەزن هەڤاڵ عەگیدەوە، بووە سەرچاوەی خولقاندنی عەگیدەكان، كە ئێستا ناسنامەی عەگید لە تاكە كەسی تێپەڕیوە و بووە بە شوناسی گەریلاكانی ئازادی و تێكۆشەرانی ڕێبازی حەقیقەت لە تەواوی گۆڕەپانەكانی خەبات بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری كێشەكانی گەلانی ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

دەرچە میدیا، ١٥تەباخ پیرۆز دەكات و سۆزدەدەین كە خاوەنداری لە بەهاو نرخە نەتەوەیەكمان بكەین و درێژە بە خەبات و تێكۆشانمان بدەین لە بەرامبەر دەسەڵاتی ڕەشی داگیركاری دەولەتی توركیا و تەواوی سیستەمی دەسەڵاتداری لە جیهان.

ڕۆحی تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی شاد بێت

شكۆدار بێت هەڵمەتی مەزنی شۆڕشۆڕشگێڕانەی ١٥ تەباخ

سەركەوتن سەركەوتن

دەرچە میدیا

١٥ ئابی ٢٠٢٢

هاوبەشی :