لە شەفێڵد ۱٥ تەباخ بە گۆڤەندو دیلان پیرۆزکر

233
0
هاوبەشی :

نوسینی: بەهرۆز حسێن

لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی باکوری ئینگلاند بۆ پیرۆز کردنی ۱٥ تەباخ لەناو پارکی گشتی “شاری شەفێڵد ئەهەنگێکی تایبەت ڕێکخرا.
‎دوانیوەرۆی رۆژی دوشەمەبەرواری ۱٥/۸/۲٠۲۲ بەمەراسیمێکی تایبەت و بەشکۆوە یادی فەرماندەی ئەفسانەی کورد عەگید پیرۆز کرا، دەستپێکی یادەکە خولەکێک بێدەنگی . دواتر وتاری هەمەرەنگ بۆ یادە کە خوێنرانەوە لە لایەن ” هیوا ئەحمد چالاکو انی کۆمەلگەی مەدەنی لە بەریتایا و هەروەها زەردەشت هەورامی لەسەر ناوی جڤاکی ئازادلەبەریتانیاو مامۆستا پەرژین قەلادزەی .
‎هەروەها چەندمرۆڤێکی ئازادی خوازی پارتی سۆسیالیستی بەریتانیاو چالاکوانانی فارس بەشدارو پەیامیان هەبوو بۆ یادەکە .

‎لەبەردەوامی یادەکە ئامادە بوان پرسەو سەرەخۆشیان ” بۆبنەمالەی شەهید “رێزان جاوید” نارد و بەتایبەت بۆ دایکی شەهید ی سەرکدەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەندرۆژی رابردو لە ڕۆژئاوا شەهید کرا لە لایەن دەوڵەتی فاشیزمی تورک.
‎لە کۆتای یادەکە بەگۆرانی میللی و خواردنی کلتوری کوردەواری و هەروەها چەند یاریەکی هەمەرەنگ بۆمندالان ” و براوەی یاریەکان خەڵاتی تایبەتیان بۆ ئامەدەکرابوو . بەردەوام بوولە کاتژمێر ۱۲ ی نیوەرۆ تا ٦ ی ئێوارە. بەدروشمی بژی ۱٥ تەباخ بژی رێبەرئاپۆ بژی بەرخۆدانی گەریلا و رۆژئاوا کۆتای یادەکەبوو .

هاوبەشی :