ئەخلاق لەفەلسەفەی شۆڕشی پانزەی ئابدا.

304
0
هاوبەشی :

پانزەی ئاب ھەر ھەنگاوێکی سەربازی نەبوو بەتەنیا . بەڵکو شۆڕشێکی سیاسی ئەخلاقی ،کۆمەڵایەتی ،فەلسەفی دیموکراتی بوو. ئەگەر لەئابی ١٩٨٤ یەکەم گوللە تەقێ بێت. ئەوە بەر لەو بەروارە بەزیاتر لەدەساڵ ئەوشۆڕشە خەریکی پەروەردەی تاک و کۆمەڵگە بوو . بۆئەوەی کاتێک ھەنگاو دەنێیت بۆ خەباتی چەکداری .بناغەیەکی پتەوو مرۆڤێکی خاوەن ئیرادەو ئەخلاقی باڵات ھەبێت. تالەڕێگایەوە بتوانیت درێژە بە تێکۆشان و خەباتی ھەمەلایەنە بدرێت.
چونکە ڕێبەری ئەوشۆڕشە باش باش کوردی کلاسیک و خودی دوژمنیشی ناسیووە . زانیویەتی بەو جۆرە لەکورد کەمێشک و ڕۆحی گرێدراوی دوژمنەو ترسێنراوە ئاسیمیلەبووە (تواوەتەوە) لەناو کەلتورو زمانی تورکی. شۆڕشێکی درێژ خایەن دروست نابێت.

بۆیە بەڕێز ئۆجالان و ھەڤاڵەکانی بەبەرخودان و پەروەردە توانیان مرۆڤێکی نوێی کورد لەکچ و کوڕ بئافرێنن . کەدوژمن نەتوانێت ھاوشێوەی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی سەدەی نۆزدەو بیست .بەچەند مانگ یان یەک دووساڵ شۆرشەکە لەناوبەرێت. نمونەی شێخ سەعیدی پیران و شێخ عوبەیدوڵای نەھری و بەدرخان پاشاو سەید ڕەزاو جەنەراڵ ئیحسان نوری پاشاوتادەگات بەمیرنشینەکانی بابان سۆران بادینان و شۆرشی شێخ محمودوبۆ کۆماری کوردستان لەمھاباد …..ھتد ئەمانە ھەرھەموویان بەرگەی دڕندەیی داگیرکەرانیان نەگرتووەو تێک شکاون .

لەم شۆڕشەدا مرۆڤی نوێی کورد لەڕێگای پەروەردەی بەردەوامەوە ئافرێنرا و ماتە وزە شاراوەکەی خرایە گەڕ. ئەو ماتە وزەیە لەھەر مرۆڤێکدا بدۆزرێتەوەو بخرێتە واری پراکتیکی ھێزی ئەتۆمی ھەیە . ئەمەجگە لەوەی مرۆڤی نوێی پێشەنگ و خاوەن ئەخلاقی باڵا ئافرێنرا. کەبۆ ھەر شۆڕشێک مرۆڤی بەئەخلاق پێداویستی سەرکەوتنە. ئەم دوو تایبەتمەندییە خاڵی ھەرەجەوھەری بوون.

١/مرۆڤێکی بەئیرادە کەماتەوزە شاراوەکەی دۆزرایەو خرایە گەڕ.گورزی لەفاشیزم داوە .

٢/مرۆڤی پێشەنگ . شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە کەدزو خائین و دەسەڵاتخوازو خۆپەرست نەبێت . پاک ڕاستگۆ ھوشیار خاوەن ھەموو بەھا ئەخلاقیەکان بێت.
ئابەم جۆرە لەمرۆڤی نوێی کورد توانراوە بنەمای شۆڕشێکی ھەمەلایەنەی پەروەردەیی ،سیاسی ، سەربازی ،کەلتووری ،کۆمەڵایەتی …..ھتد بونیاد بنرێت .کەتاڕۆژی ئەمڕۆمان سەرەڕای ھەموو دڕندەییەکی دوژمن و بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو .سەرەڕای گیان لەدەستدانی دەیان ھەزار تێکۆشەر. زیندانی کردنی دەیان ھەزار تێکۆشەر. ھاوکاری وەرگرتن لە ناتۆو وڵاتانی دەوروبەربەر شۆڕشی پانزەی ئاب بەردەوامی ھەیە.

بەڕێز ئۆجالان لەدوای بەدیل گرتنی بۆ ئەوەی ھەنگاوی پانزەی ئاب بەردەوام بێت . تێزە فیکری و فەلسەفییەکانی پێش خست. لەساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ گروپێکی خائینی چەتە ئاسا لەناو پەکەکە دەیانویست ھەنگاوی پانزەی ئاب بوەستێنن . لەزیندانەوە ڕێبەری دیلکراو بەنوسینە بەپێزەکانی ئەو گروپەی سوک و رسوا شەرمەزار کرد بەھاوکاری ھەڤاڵە دڵسۆزەکانی تێکیان شکاندن .

بەڕێز ئۆجالان تێزە فەلسەفیەکانی خۆی لەدووتووێی پێنج بەرگ کتێب و جەند کتێبێکی تر خستە ڕوو. لەوڕێگایەوە پەکەکەی بۆ قۆناغی نوێی تێکۆشان ئاراستە کرد.
ئیتر پەکەکە بووە خاوەن کتێبی فەلسەفی و فەیلەسوف و خوێندکاری ئەکادیمیای فەلسەفە . بەمەش گورزی گران لەفاشیزمی تورکی و داگیرکەران درا .
چونکە ئیتر کورد بۆقۆناغی ھەرەگرنگی فەلسەفە ڕۆشت .تەنانەت قۆناغی سەرەتاکانی پەکەکەشی وەکو چەپێکی مارکسی لینینی ئایدیۆلۆژی چەق بەستوویی تێپەڕاند.فەلسەفەی مودێرنیتەی دیموکراتی و نەتەوەی دیموکراتی و ژێنگە دۆستی ھاتە ئاراوە.

ئۆجالان شیکاری مێژووی مرۆڤایەتی کرد بەقۆناغی نیولۆتیک سەرسام بوو . ژیانی سروشتی کۆمەڵگە لە قۆناغی نیولۆتیک(چاخی بەردینی نوێ) . تایبەتمەندی ھەرە گرنگی ھەیە . بنەماکانی ئەخلاق لەئاستی ھەرەباڵادا لەوقۆناغەدا دروست بووە ھێرش و داگیرکاری ، چین و پلەداری سەردەست وژێر دەست نەبووە. کۆمەڵایەتی بوون و پێکەوە کا لەسیما دیارەکانی بووە. ژن ڕۆڵی ھەرە گرنگی گێڕاوە لەناو کۆمەڵگە دا .داھێنانەکانی مرۆڤایەتی مۆرکی ژنی پێوەیە.لەکشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ و ماڵی کردنی .پەروەردەی منداڵ و ئیدارەی خێزان …..ھتد .دایکەخواوەند و کۆمەڵگەی ئەخلاقی بوونی ھەبووە. بەڵام بەپێشکەوتنی سیستمەکانی کۆیلایەتی و دەرەبەگایەتی و سەرمایەداری و نیولیبرالییزمە دەسەڵاتخوازەکان. ئەو قۆناغە تاڕۆژی ئەمڕۆمان تووشی زیانی گەورە بووە گورزی گرانی بەرکەوتووە.

بەڕێز ئۆجالان بوژێنەرەوەی ئەوبەھا باڵا ئەخلاقیانەی قۆناغی نیولۆتیکە . خوێندکارەکانی ناو ئەکادیمیافەلسەفیەکەشی بەشداری ئەو پرۆژە ئەخلاقیەن .کەسیاسەت و ئەخلاق فەلسەفەودیموکراتی پێکەوە دەبەستێتەوە .کۆمەڵایەتی بوون گرنگی و بایەخی گەورەی ھەیە . ژن و ژیان و ژینگە دۆستە. ئافرێنەری مرۆڤی پێشەنگ لەئەخلاق وھوشیاری سادەیی و شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە . لەولاتری نیچەش ڕۆشتووە . نیچە وەکو ڕێبەر ئۆجالان نییە. نیچە بەشێوازی تیوری باسی مرۆڤی باڵا دەکات. ڕێبەر ئۆجالان بەپراکتیکی ملیۆنان مرۆڤی خاوەن بەھائەخلاقیەکانی ئافراندووە .

گەر کۆمەڵگە ی مرۆڤایەتی، لەئێستادا پەیڕەوی لەوفەلسەفەیە ناکەن . زیانی ھەرە مەزن لەدەسکەوتەکانی ھەزاران ساڵەدەدەن ،بەباش و خراپیەوە. گۆی زەوی و سروشت و ژینگەکەی بەھۆی سیستمی مودرنیتەی سەرمایەداری قازانج ویست .لەژێر ھەڕەشەو مەترسی ھەرە گەورەی لەناوبردندایە.

ئەوە فیکرو فەلسەفەی لیبرالیزمە .کەمرۆڤی چاوچنۆکی قازانج ویستی دەسەڵاتخوازو فراوانخوازی ئافراندووە .
سڵ لە ھیچ ناکاتەوە بۆ بەدەستھێنانی بەرژەوەندییەکانی سیستمەکەی .
بەھۆی ئەو ئایدیۆلۆژیا ھەژمونگەرایەوە کەلەخۆی زیاتر ھیچ بیرو باوەڕێکی تری قبوڵ نییە ژیان و ژینگەی گۆی زەوی لەژێر ھەڕەشەی گەورەدایە .ھەموو بەھاکان و دەسەکەوتە مێژوویەکان لایان گرنگ نییە . چونکە ئایدیۆلۆژیاکە وایان پەروەردە دەکات. پارێزەری سیستم بن بەھەر نرخێک بێت.مرۆڤ ئەگەر سەرنجی ھەموو حیزبەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا بدات . بەشی زۆریان ھەڵگری ئایدێۆلۆژیای لیبرالیزمن . لەئەمەرێکا ھەردوو حیزب ھەما ن فێکرو فەلسەفەن . بەڵام لەشیوازی سیاسەت ھەندێ جیاوازییان ھەیە .
بۆیەژیان لەم ئەستێرە ناوازەیە ھەردەم لەژێر مەترسی دایە، بەھەموو زیندەوەرەکانی ناویەوە. چونکە حیزبەدەسەڵاتدارەکان بەرنامەی ژینگە دۆستی لەکارە یەکەمینەکانیان نییەو لاوەکی بۆی دەڕوانن. پارەو قازانج و پاوانخوازی بازاڕەکان سیاسەتی ھەرە گرنگیانە. جامرۆڤایەتی و ژینگەکەی چۆن دەبێت .نەخۆشیەکانی وەک سەرەطان و ئایدزو نەخۆشیە ڤایرۆسیە جۆراو جۆرەکان ھەژاری و برسێتی چەند زۆر دەبن بۆ ئەوان گرنگ نییە.

بۆچی لیبرالیزم مرۆڤی ئاوھا دەخوڵقێنێت کەمەترسی بێت بۆ سەر سروشت وژینگەکەی زیندەوەران و مرۆڤایەتی ؟ چونکە بنەماکانی خودی ئایدیۆلۆژیاکە مرۆڤی چاوچنۆک و بێ مۆراڵ و بەرژەوەندی خوازی پێویستە . سیستم مرۆڤی باڵای ناوێت ھێندەی مرۆڤی قەزەمی لەڕووی ئەخلاقەوە پێویستە.

مرۆڤ کەھەڵگری بەھا ئەخلاقیەکان نەبوو . ئیتر ھەموو کارێکی نائەخلاقی لای ئەو ڕێگای کراوەیە.بێ سێ و دوو ئەنجامی دەدات.
بەداخەوە ئێستا تەنانەت حیزبی شیوعی چینیش .بەھۆی چاوچنۆکی و قازانج ویستنەوە. ئەویش بەشێکە لە ململانێی نائەخلاقی ،بۆ سەپاندنی ھەژموون و دەسەڵاتی ئابوری و سیاسی خۆی . بۆیە شارێکی وەکو پەکین لەپیسترین پایتەختەکانی جیھانە لەڕوی ژینگەییەوە .
ئایدیۆلۆژیا چەپگەراییەکەی ماوسیتۆنگیش مرۆڤی پێشەنگ و ئەخلاقی نەئافراندووە.
بۆیە دەتوانین بەبەڕێز ئۆجالان بڵێین جگە لەوەی فەیلسەوفێکی بواری سوسولۆژیایە(کۆمەڵناسی) یە فەیلسوفی ئەخلاقیشە . پانزەی ئاب ماناو مەغزای گرنگ و پڕ ئەخلاقی نەک ھەر بۆ کورد بۆ ژیانێکی شایستەی تەواوی مرۆڤایەتی و ژینگەکەی پێیە.

ھەرئەمەیشە وادەکات ھەڵگرانی ئەو فەلسەفەیە . چەمکی دیموکراتی و ژینگە دۆستی ، لێبوردەیی ،ئازادی و یەکسانی ، دادپەروەری پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلان. لەبنەما سەرەکیەکانی بێت. دژی شەڕو ھێرش و پەلامار بێت . بۆ بەرگری و خۆپاراستنیش لەھێرش لەوپەڕی ئیرادەو بەرپەرچدانەوەو تێکشکانی ھێرش بەران دابێت.

پانزەی ئاب بووە ھۆی ئەوەی کەشۆڕشی کورد لەجوغزە کلاسیکیەکەی دەربچێت و ببێتە شۆڕشێکی فیکری و فەلسەفی دیموکراتی کە ئەخلاق بەبنەما بگرێت .کۆمەڵگەیەکی سیاسی ئەخلاقی دیموکراتی دەئافرێنێت . ئەلتەر ناتیفی ھەرە گرنگە بۆ مودێرنیتەی سەرمایەداری و ئایدیۆلۆژیا مەترسیدارەکەی کە لیبرالیزمە. ئەلتەر ناتیفی ھەموو سیستم و ئایدیۆلۆژیا شمولی و ڕەگەزپەرست و دۆگماکانی ئاسیاو ئەفەریقاو ئەمەریکای لاتینیشە .

پیرۆز بێت پانزەی ئابی ١٩٨٤ جەژنی ژیانەوەو ھاتنە ئارای شۆڕشی ڕاستەقینەو ھەمەلایەنەی کوردو ئازادیخوازان .

هاوبەشی :