چالاكی سڵاو كردن و بەرز ڕاگرتنی ١٥ تەباخ بەردەوامە

374
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ، هەینی ١٢ ئابی ٢.٢٢ ، هێزە بەرخودەرەكانی ئازادی، تۆڵەسێنەرانی شەهیدان و خەڵكی ستەمدیدەی كوردستان، ڕۆشنكەرەوەی شەوەزەنگی سەپێنراوی داگیركاری، داكۆكیكەرانی ڕێبازی حەقیقەت بەردەوامن لە سڵاو كردن و بەرزڕاگرتنی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی ١٥ تەباخی مەزن.

ئێستا،ستێرك تیڤی لە هەوالێكی بە پەلەیدا ئەنجامی چالاكیەكانی گەریلا ئازادەكانی كوردستانی لە زاپ و مەتینا ڕاگەیاند، لەو چالاكیانەدا تیمە گەڕۆكەكان و گەریلاكانی گۆڕەپانەكانی بەرخودان ٧ داگیركەریان سزادوە، ٢ سەنگەر بەسەر داگیركەراندا ڕووخێنرا.

بەدڵنیای سەركەوتن زۆر لێمان نزیكە، پارێزەرانی ئازادی و ڕێبازی حەقیقەت یەك دروشمی سەركەوتنیان لە دەستدایە ئەویش یان سەركەوتن یان سەركەوتنە

هاوبەشی :