بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیموكراسى‌و پێشكه‌وتن (دیڤا)ی تورکیا، بەڵێنی چارەسەركردنی پرسی كوردیدا لە توركیا

284
0
هاوبەشی :

بەپێی ڕاگەیاندنەكانی توركیا، عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیموكراسى‌و پێشكه‌وتن (دیڤا)ی تورکی بەڵێنیدا بە چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا

سەرۆكی پارتی (دیڤا) لەکاتی کردنەوەی بارەگای پارتەکەی لە شاری وانی باکوری کوردستان ڕایگەیاند، “پرسی کورد لەتورکیا كێشەیەكە بوونی هەیە و زۆر ئاڵۆزو بەیەکداچووە، پێویستی بە چارەسەركردن هەیە ئەگەر ئێمە بگەینە دەسەڵات ڕێگا چارەی یاسایی بۆ دەدۆزینەوە و ئەو پرسە پڕكێش و بە ئازارە  چارەسەر دەكەین ، هەرچەندە حکومەتی پارتی دادو گەشەپێدان ڕەتیدەکاتەوە دان به‌بونی ئەو كێشە ئاڵۆزدا بنێت”.

لە خولەكانی هەڵبژاردنی پێشودا بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لە توركیا، چەندین بەڵێنی وا دراوە بە گەلی كوردمان لە باكوور هەر لە دامەزراندنی دەوڵەتی توركیاوە واتە لە كەمال ئەتاتوركەوە هەتاكوو دەگات بەدەسەڵاتە كورد كوژەكەی تەیب ئەردۆگان، هەر هەموویان كە گەیشتون بە دەسەڵات ئەو بەڵێنەیان جێبەجێ نەكردوە، لەجێی گەڕان بە شوێن چارەسەریدا، هێرشی دڕندانەیان كردۆتە سەر كوردستان خەڵكەكەیان كۆمەلكوژ و زیدانی و كۆچبەر كردوە و ژینگەكەیان وێران كردوە.

نەتەوەی كور خوازیارە ئەم بڵێنە جێبەجێ بكرێت ئەگەر ئەو پارتە گەیشتە دەسەڵات

هاوبەشی :