گەریلاكانی ئازادی بۆ سڵاو كردن لە ١٥ تەباخ، ٣٩ داگیركەریان سزادا

293
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ یەكشەممە، ٧ ئابی ٢٠٢٢ ستێرك تیڤی لە هەواڵێكی بەپەلەیداڕایگەیاند گەریلاكانی ئازادی و ڕومەت پارێزەرانی مرۆڤایەتی زنجیرەیەك چالاكی سڵاوكردن لە ١٥ تەباخ ئەنجامداوە لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا لە بەرامبە سوپای داگیركەری هۆسمانی نوێ، زەبری كوشندەیان لە سوپا بەزیو توقیوەكەی داگیركەر وەشاندوە.
لە هەواڵەكەدا هاتوە، بەرخودەرانی ئازادی و پارێزەرانی حەقیقەت، تیمە گەڕۆكەكانی گەریلاكان بەچالاكیە كەمەرشكێنەكانیان دوژمنیان خستۆتە باری دەروونی ترسناك و دڵەڕاوكیەكی هەمیشەیی و لە ئەنجامی چالاكیەكانیاندا ٣٩ داگیركەر سزادراون.

دەوڵەتی داگیركەر ٢٨ جار گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بە چەكی ئەتۆمی تەكتیكی و كیمیایی بۆردومان كردوە كە ئەمەش تاوانی جەنگە بە بەرچاوی جیهانەوە داگیركەری تورك و ناتۆ لە سەر گەلی كوردی ستەمدیدە كاریدەهێنن

هاوبەشی :