هەلیكۆپتەری شەشەم لە گردی FM كەوتەخوارەوە
هەپەگە ڕایگەیاند لە گردی FM هەلیكۆپتەرێك كەوتۆتە خوارەوە
ئەمڕۆ هەپەگە ڕایگەیابد ئەو هەلیكۆپتەرەی كە دوێنێ پێنج شەممە ڕێكەوتی ٤ ئابی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند زەبری بەركەوتبوو كەوتۆتە خوارەوە، دوابەدوای ئەوە فڕۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی داگیركەر پاشماوەی هێلكۆپتەرەكەیان بۆمباباران كرددوە بۆ ئەوەی ئاسەواری فڕئكەكە نەمێنێت.
سەردار یەكتاش ڕایگەیاند ئەمە ٦هەمین كۆپتەرە بە فەرمی ڕامانگەیاندوە كەوتونەتە خوارەوە لە هەڵمەتەكانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینادا، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە ٢٠ كۆپتەر زەبری قورسی بەركەوتوە لە مەیدانی شەڕ دووركەوتونەتەوە و بۆمان ئاشكرا نەبووە لە كوێ كەوتۆتە خوارەوە