بێریتان باشور مانگرتنەكەی گواستەوە بەردەم ئەمنستی لە لەندەن

279
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێكەوتی ٤ ئابی ٢٠٢٢ لە شاری لەندەنی بەریتانیا، دوابەدوای ئەوەی  (بێریتان) پەیامی خۆی گەیاندە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ژنە چالاكوانی وڵاتپارێز و خەمخۆری ئازادی گیروانی ژێر دەسەڵاتی ڕەشی پەدەكە بڕیاری داوە مانگرتنی لە خواردن لەبەردەم ماڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بگوازێتەوە بۆ بەردەم ئەمنستی لە شاری لەندەن.

زیندانانی سیاسی هەولێر و بادینان لە ئێستادا لە زیندانەكانی دەسەڵاتی پەدەكە مانیان لە خواردن گرتوە بۆ ئازادی یان مردن.

بێریتان بۆ پشتگیری مانگرتنی زیندانیانی بادینان و هەولێر و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە كوردستان ، ماوەی هەفتەیەكە، لە پێنج شەممەی ڕابوردوە مانگرتنی لە خواردن دەست پێكردوە ، بۆ گەیاندنی پەیامەكەی سێ ڕۆژ لە بەردەم ماڵی سەرۆك وەزیراندا مایەوە و چەندین پەیامی خۆی گەیاندە چەندین دەزگای ڕاگەیاندن و دەوڵەتی، بۆیە ئەمڕۆ بڕیاری دا بۆ گەیاندنی پەیامەكەیی مانگرتنەكەی لە ڕۆژی ٧ بگوازێتەوە بەردەم ئەمنیستی لە شاری لەندەن.

لە بەردەم ئەمنستی نامەیەكی ڕادەستی ئەمنستی كرد دەربارەی زیندانیانی سیاسی ژێر دەسەڵاتی پەدەكە و باری ژیانی سەختی هاوڵاتیان لە كوردستان و خراپی بەڕێوەبردنی خەڵك لە لایەن بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بێریتان، ژنە چالاكوانی سیاسی ماوەی هەفتەیەك مانی لە خواردن گرتوە، ئەم چالاكیە دەستپێكردوە وەك كەسێكی وڵاتپارێز و بەویژدان و و پەرۆشی بۆ ئازادی ئەو زیندانەی ژێر دەسەڵاتی پەدەكە، لە هەمان كاتدائەو پشتڕاستی كردەوە كە ئەم چالاكیە بەڕێوەدەبات بێ ئەوەی ئەو ئەندامی هیچ دەستەو ڕێكخراوێك یان پارتێكی سیاسی بێت، وەك وڵاتپارێزێك و خەمخۆرێكی ئازادو هەست كردن بە ئەركێكی مرۆڤایەتی هەستاوە بەم چالاكیە.

هاوبەشی :