تۆڕێکی سیخووڕیی میتی تورکی لە ڕۆژئاوای كوردستان دەسگیر كران

278
0
هاوبەشی :

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاندرا، ئەو سیخوڕانەی کە بوونە هۆی شەهید بوونی چەند سەركردەو شەڕڤانێك بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی داگیركەری تورك، سەوسان بەرهات و هاوەڵانی، لەلایەن هێزەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەسگیرکران.

سیخوڕەكان لە گرۆپێك پێكهاتوون،‌ سێ تاوانبارن (پیاوێك و دوو ژن).

دوای پرۆسه‌ی چاودێریی ورد كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریی هه‌واڵگریی، یه‌كه‌ تایبه‌ته‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، سێ سیخوڕی تورکیای ده‌ستگیركردووه‌ کە لەدوو ژن‌و پیاوێک پێکهاتوون.
هێزەكانی سوریای دیموكراتی(هەسەدە)‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و سێ سیخوڕە زانیاریان لەبارەی ژماره‌یه‌ك له‌ فەرماندەكانى شه‌هیده‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان بەناوەکانی (سۆسین بیرهات)‌و هەروەها (عه‌گید گركێ له‌گێ) فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی ته‌لته‌مرو (ڕوبار حه‌سه‌كه‌) شەڕڤانى ئەنجومەنی سەربازی ته‌لته‌مرو (سیپه‌لاح ئه‌حمه‌د) شەڕڤانى هەسەدەو (ڕێناس ڕۆژ) فەرماندەى یه‌په‌ژه‌و ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەپەگە، به‌میتى توركیا داوه‌و دواجاریش به‌ڕێگه‌ى فڕۆكەی بێفڕۆكەوان داگیركەری تورك لەڕێی زانیاری ئەو سیخوڕانەوە سه‌رجه‌میان شه‌هیدكراون‌.
هەسەدە ڕایگەیاند بە پشت بەستن بەو زانیاری و بەڵگانەی کە ئیدانەی ئەو سیخوڕانە دەکرێت کە لە ماوەی دوایین لە دژی ئەوان کۆکراونەتەوە، هەروەها دانپێدانانەکانیان لە ماوەی یەکەمی لێکۆڵینەوەدا، لە سەر زانیاریی ئەم گروپە ئە فەرماندە و شەڕڤانانەی لەسەرەوە ناویان هاتوە شەهید بوون، وە بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە سەلمێنراوەکان و هەروەها دانپێدانانی تاوانباران، گواسترانەوە بۆ دەسەڵاتە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان بۆ وەرگرتنی سزای کردەوە تاوانکارییەکانیان.

هاوبەشی :