ئەمڕۆ لە لەندەن خۆپیشاندان لە بەردەم كونسولخانەی توركیا بەڕێوەچوو

261
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ سێ شەممە ، ڕێكەوتی ٢٦ تەموزی ٢٠٢٢ لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا  لەبەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی توركیا گربوونەوەیەكی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو، ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە لەسەر پێشنیاری ئەنجومەنی گەل لەبەریتانیا و بە بەشداری كۆمسێۆنەكانی باشوری كوردستانی سەر بە كەجەدەكە و ڕەوەندی كوردی و ئازادیخوازان و دۆستانی گەلی كورد چالاکیە ناڕەزاتیەكە بۆ دوو كاتژمێر لەبەردەم كونسوڵخانەی دەوڵەتی تورك بەڕێوەچوو بۆ شەرمەزارکردن و سەرنج راکێشانی جیهان لەئاست کارە قێزەون و كۆمەڵكوژی و درندەیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیركەر.

خۆپیشاندەران چەندیین دروشمی جیاوزیان دەوتەوە لەدژی سوۆای داگیدكسری تورك و هێڵی خیانەت بە پێشەنگایەتی مالی بارزانی، دروشمكان سەرزمانی خۆپیشاندەران بریتی بوون لە (تورکیا فاشیستە پارتی یانی دەولەتی تورك ، بۆ دەرەوە سوپای تورکیا لە کوردستان) وتەوە.

هاوبەشی :