بەغداد بایكۆتی كەلوپەلی داگیركاری كرد، تۆی كوردیش گەشتی توركیا مەكە و كاڵای توركی مەكڕە

290
0
هاوبەشی :

بۆ سزادانی ڕژێمی تاوانبار و كۆمەڵكوژی گەلانی عێراق و ناوچەكە، ژووری بازرگانی بەغداد داوای بایكۆتكردنی كاڵا و كەلوپەلی توركی دەكات،

بە هۆكاری ئەو كۆمەڵكوژیەی دەوڵەتی داگیركەری توركیا بەرامبە بە گەشتیارانی عێراق لە گوندی بەرخی سەر بەشاری زاخۆ، (فیراس حەمدانی) سەرۆكی ژووری بازرگانی بەغداد، ڕایگەیاند ’’ داوای ڕاگرتنی كاركردن و مامەڵە بازرگانیەكانمان لەگەڵ كۆمپانیا توركیەكان كردوە و كە قەبارەی ساڵانە دەگاتە ٢٠ ملیار دۆلاری ئەمەریكی.

بۆ ئەو مەبەستە ژووری بازرگانی  بەغداد داوا لە هەموو بازرگانەكانی كە سەر بەو دەزگایەن، بایكۆتی كاڵاكانی توركیا بكەن، بۆ گەیاندنی پەیامێكی توند بە دەوڵەتی توركیا و كە پەیوەندی و مامەڵەی بازرگانیمان لەگەڵ هەندێك لە كۆمپانیای ئەو وڵاتەدا هەیە. لەبەرئەوەی لەڕێی بایکۆت کردنەوە زیان بە ئابوری ئەو وڵاتە دەگەیەنرێت.

 

هاوبەشی :