ئەمڕۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە عێراق دژی كۆمەڵكوژی دەوڵەتی توركیا بەڕێوەدەچێت

212
0
هاوبەشی :

دوابەدوای دوێنێ دەوڵەتی داگیركەری توركیا ئەو كۆمەڵكوژیەی لە گوندێكی شاری زاخۆ ئەنجامدا، چەندین كاردانەوەی لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوەی عێراق لێكەوتەوە و ئەو هێرشە دڕندانەیە شەرمەزار كرا، لەسەر ئاستی جەمارەشیدا ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێكی بەرفراوان بەڕێوەچوو و چەندین بڕیار و ئیدانەكردن دژی دەولەتی داگیركاری ڕاگەیەنرا.

بڕیاروایه‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ تەموزی ٢٠٢٢ خۆپیشاندانیی بەرفراوان لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوە بچێت دژی ئەو كۆمەڵكوژیەی داگیركاری توركیا دوێنێ  لەسنوری زاخۆ ئەنجامیدا.

خۆپیشاندانەکە بڕیارە لەشاری بەغداو چەند شارێکی دیکە ئەنجامبدرێت‌و تیایدا داوادەکرێت نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لەعێراق دابخرێن‌و په‌رله‌مان‌و حکومەتیش ھەڵوێستی جدییان لەوبارەیەوە ھەبێت.

هاوبەشی :