لە ڕۆژهەڵاتی شاری تكریت لە هێرشێكی داعشدا ١٠ پۆلیس كوژران و بریندار بوون
١٠ پۆلیسی عێراق لە ناوچەی مطیبیجە لە ڕۆژهەڵاتی شاری سەڵاحەدین لە هێرشێكی تیرۆریستانی داعش كوژران و بریندار بوون
سەرچاوەیەكی ئاسایشی ڕایگەیاند: ” “داعش”، ئەمڕۆ سەر لە بەیانی هێرشی كردە سەر فیرقەی ١٧ پۆلیسی ئیتیحادی لە گوندی مالیحە لە ناوچەی مطیبیجە.” هەر ئەو سەرچاوەی ڕایگەیاند لە هێرشەكەدا ٦ پۆلیس كوژراون و ٤ تر بریندار بوون