ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد
دوێنێ دوشەممە، ڕێكەوتی ١٨ تەموز ٢٠٢٢ ، لە کۆمەڵگەی دوهلەی شەنگال، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال کۆبوونەوەی بەڕێوەبرد، ئەم كۆبوونەوەیە ئاسایی دوو مانگ جارێ بەڕێوە دەچێت، لە كۆبونەوەكەدا هاوسەرۆكی نوێ بۆ دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال بەڕێز (حەسۆ ئیبراهیم) هەڵبژێرا لە جیاتی شەهید مەروان بەدەل
کۆبوونەوەكە بە خولەکێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان،ئەنجومەنەکە شوینگرەوەی شەهید مەروان بەدەلی دیایرکرد کە لە بۆردومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو بوو.
لە كۆبونەوەكەدا باس لەوە كراوە كەلەم كاتەدا ئەم كۆبونەوەیە و ئەم هەڵبژاردنە بۆ كۆمەڵگەی ئێزیدی زۆر واتادارە، ئەوەشیان ئاشكرا كردوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات، ناتۆ بەشداری كاریگەر دەكات لەو روداوانەی ناوچەکە، بەڵام هەرگیز ناتۆ مەبەستی نیە پشتگیری گەلانی ستەملێكراو ئازادی خەڵک بكات.
لینكی ڤیدێۆی كۆبونەوەكە لەخوارەوەیە كە لە یوتیوبی ڕۆژ نیوزەوە وەرگیراوە