شارەزایەكی یاسایی لە بواری نەوتدا پێشبینی لە كشانەوەی كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم دەكات

207
0
هاوبەشی :

شارەزایەكی یاسایی ئاشكرای كرد كە چەند پێشهاتێكی نوێ لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات ئەویش کشانەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و ئەگەری داواکردنی قەرەبوو كردنەوەی ماددی.

عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی ڕۆژی یەکشەممە وتی ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی لەهەرێمی کوردستان کار دەکەن دەکرێت ئەو كۆمپانیانە داوای قەرەبووكردنەوە بكەن لە حکومەتی فیدراڵی لە ئەگەر سوربوونیان لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان لەهەرێمی كوردستان.

تەمیمی بە ئاژانسێکی عێراقی ووت: ” ئەو گرێبەستانەی کە لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئەنجام دراون لە كاتی زەرەر كردنیان پێویستە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان نەک بۆ حکومەتی ناوەند، واتە ئەو هەرێمەیە کە قەرەبووی تەواوی کۆمپانیاکان دەداتەوە”

وتیشی: “عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە نەک کۆنفیدراڵی و سومۆ دەسەڵاتی تایبەتی هەیە لەسەر هەناردەکردنی نەوت و بڕیاری دادگای فیدراڵیش بەستراوە و ناتوانێت بچێتە دادگای نێودەوڵەتی ئەو بڕیارە تایبەتە بە سەروەری دەوڵەت”

تەمیمی، وتیشی: “بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، یاسای نەوت و گازی هەرێم پووچەڵ دەکاتەوە ناوەرۆكاكانی یاسای هەرێم پێشێلکردنی ماددە دەستوورییەکان بەپێی مادەی 110 و 111 و 112 و 115 و 122 و 130ی دەستوور

وتیشی: “یاساکە داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە ڕادەستی بەرهە نەوتیەكانی بكات بە گەڕانەوە بۆ بەرواری ئیمزا كردنی گرێبەستەکان و ڕێگە بە وەزارەتی نەوت و فەرمانگەی کۆنترۆڵی دارایی بدات بۆ گەیشتن بەو گرێبەستانە و لە هەموو كاتێكدا بەشی 17٪ بۆ هەرێم تەرخان دەكرێت

ئەوەشی ئاشكرس كرد كە دادگای هەرێمی کوردستان بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕەتکردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گاز، بەغدا ئەو هەڵوەشاندنەوەیە بەکودەتای لەقەڵەمدا

هاوبەشی :