٢٣ تەموز هەڵمەتی هاشتاگ بەڕێوەدەچێت بۆ پشگیری شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان و قەدەغە كردنی ئاسمانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕووی فڕۆكەی جەنگی و بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا

327
0
هاوبەشی :

دەولەتی داگیركەری تورك، بێگوێدانە یاساكانی نێونەتەوەیی دەوڵەتان بەهەموو شێوازێك تاوانی گەورە بەرامبەر بە گەلانی ناوخۆ و دەرەوەی توركیا ئەنجامدەدات لە پێناوی بەرفراوان كردنی دەسەڵاتی ڕەشی فاشستانەی خۆی، بەتایبەتی ئەم دەوڵەتە دژە مرۆڤایەتیە هێرشە دڕندانەكانی خۆی زیاتر چڕ كردۆتەوە بەرامبەر بە گەلی كورد و گەلانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نوێترین خۆ ئامادەكردنیدا دەیەوێت هێرشێكی دڕندانە بكاتە سەر ناوچەكانی خۆبەڕێوەبەرێتی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بۆ ئەو مەبەستە ٣٣ پارت كە ناوەكانیان لە ڕاگەیاندنەكەدا هەیە و ئێمە وێنەكەیمان لەسەرەوە داناوە، خەبات و ێكۆشان  لەسەر خاكی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكەن، دەستیان كردوە بە هەڵمەتێكی بەرفراوان لە پێناوی قەدەغە كردنی ئاسمانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕووی فڕۆكەی جەنگی و بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا، ئەو هەڵمەتە لەسەر شەقام بە خۆپیشاندان و لە چوارچێوەی خەباتی دیپلۆماسی دەستی پێكردوە و ئێمەش وەك دەرچە میدیا داوا لە گەلی خۆمان دەكەین كە بە بەرفراوانی بەشداری ئەو هەڵمەتە هاشتاگ (#)ە  بكەن. پاڵپشت و پشتگیری لێبكەن و بەردەوامی پێدەدەین كە لە ٢٣ تەموزدا بەڕێوە دەچێت:

۳۳ پارت و لایەنی سیاسی کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا – لە ڕۆژاڤای کوردستان خەبات دەکەن، بانگەوازی بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی ڕۆژاڤا دەکەن

بەرواری دەستپێکردنی کەمپەینی هاشتاگ:

ڕۆژی ۲۳ی تەمموزی ۲۰۲۲

کاتژمێر

١٨:٠٠ بەریتانیا
۱۹:۰۰ ناوەندی ئەوروپا
۲۰:۰۰ ئامەد – هەولێر
۲۱:۳۰ کرماشان

هاوبەشی :