لە سێ مانگدا ١٥٢٨ داگیركەرسزادراون لە ئاڤاشین و مەتیناو زاپ

300
0
هاوبەشی :

هەپەگە ئاماری سێ مانگی شەڕی ڕاگەیاند؛ هەزار و ٥٢٨ سەرباز کوژراون

هەپەگە ئاماری سێ مانگی ڕابردووی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەش لە سێ مانگی ڕابردوودا گەریلاکان هەزار و ١٢٩ چالاکییان ئەنجامدراوە و تێیدا هەزار و ٥٢٨ سەربازی تورک کوژراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی سێ مانگی ڕابردووی دژی سوپای تورک لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بڵاوکردەوە، کە لە ١٤ی نیسان تا ١٤ی تەمموز تۆمارکراون.

هەپەگە ئامارەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە؛

چالاکییەکانی هێزەکانمان؛

هێزەکانمان لە سێ مانگی ڕابردوودا هەزار و ١٢٩ چالاکییان بەشێوەی بۆسە، هەڵکووتانەسەر، تەقاندنەوە، نیشانەشکێن، چەکی قورس، ڕووبەڕووبوونەوەی و گورز لێدان و ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.

ئەنجامی چالاکیی هێزەکانمان؛

* هەزار و ٥٢٨ سەرباز کوژراون، کە شەشیان ئەفسەری باڵا بوون و جاشیشیان تێدابووە.

* ٢١٧ داگیرکەر برینداربوون.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، ئەوەندەی کە هێزەکانمان توانیویانە پشتڕاستی بکەنەوە؛

* دوو هەزار و ٦٢٣ هێرشی ئاسمانیی بە فڕۆکەی جەنگیی

* هەزار و ٩٧٨ بۆردوومان بە هێلیکۆپتەر

* هەزار و ١٩٨ جار تونێل و ناوچەکانی شەڕ بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنیی بۆردوومان کراون.

هەپەگە ڕایشگەیاندووە، کە گەریلاکان دەستیان بەسەر هەزار و ١٠٤ جۆری جیاجیا چەک و تەقەمەنیی و پێداویستیی سەربازیی سوپای تورکدا گرتووە.

هاوکات ئەوەشی خستووتەڕوو، کە گەریالاکان ١٤١ هێلیکۆپتەر، درۆن، زرێپۆش، ئۆتۆمبێلی سەربازیی، کامێرای حەیراریی و چەندین پێداویستیی سەربازیی دیکەی سوپای تورکیان تێکشکاندووە، هاوکات گورزیش لە ٨٠ هێلیکۆپتەر، درۆن، زرێپۆش و سەنگەری شەڕی سوپای تورک دراوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە دەڵێت: شەهیدەکانمان بە ڕەنجێکی زۆرەوە پێشەنگایەتیی بەرخۆدانیان کرد، ٧٢ هاوڕێمان لە سێ مانگی ڕابردوودا شەهیدبوون، ئەو ئیرادە و میراتەی کە شەهیدەکانمان تا دوا فیشەک شەڕیان کرد و فیداییانە دایانمەزراند، دەبێتە مسۆگەرکردنی دۆزی پیرۆزی ئازادیی.

 

هاوبەشی :