كۆنگرەی سێهەمی تەڤگەری ئازادی هاوسەرۆكان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نوێیان هەڵبژارد

345
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ هەینی ، ڕێكەوتی ١٥تەموزیساڵی٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی كۆنگرەی سێهەمی تەڤگەری ئازادی كۆمەلگای كوردستان به‌ به‌ڵێنی به‌هێزكردنی خه‌بات و تێكۆشان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بەڕێوە چوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی کۆنگرەی سیهەمی كە بەڕێزان (تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا) هەڵبژێران ، تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی هەڵبژارد كە لە ١٦ ئەندام پێكدێت، كە ٨ ئەندامیان ژنن و ، ٨یشیان پیاون واتە نیوەی بە نیوە.

لە كۆتایدا لە لایەن بەڕێز ڕووناك مەجیدەوە بڕیار و پڕۆژه‌كانی داهاتووی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ‌ كە كۆنگرە بڕیاری لەسەر دا و بڕیارە لە ئایندەدا بخرێت بواری جێبەجێكردنەوە، خوێندرایەوە

پێشنیاره‌كانی كۆنگره‌:

دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیای په‌روه‌رده‌ و زیاتر كردنی په‌روه‌رده‌.

به‌هێزكردنی كۆمینی گوند و گه‌ڕه‌كه‌كان.

كۆنفرانسێك له‌ باره‌ی دۆخی ئابوری و كاریگه‌ری سیتسمی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌لات، پێشخستنی ئابوری كۆمین له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیك.

هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌ پێناو سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بێت.

به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان هه‌موو ئایین، باوه‌ڕی و پێكهاته‌كان له‌ ناوچه‌كه‌. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئایین و بیر و باوه‌ڕه‌كان پێكده‌هێنرێت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راده‌وه‌ستێت.

سازكردنی فستیڤاڵێك له‌ كۆنفرانسێك له‌ باره‌ی كولتوری كورد و كولتوری گه‌لان.

زیاتر گرنگیدان به‌ ژینگه‌. له‌و چوارچێوه‌دا خه‌بات بكرێت.

هه‌موو چالاكیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگا.

خه‌باتێكی تایبه‌ت له‌ بواری ته‌ندروستیدا بكرێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێك پرۆژه‌ بۆ گه‌ل ئاماده‌ بكرێت كه‌ له‌ بواری ته‌ندروستیدا هه‌ندێك پێوداویستی ئاماده‌ بكرێن.

هه‌وڵ بدرێت كه‌ كۆنفرانس یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ ژنان په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ژنان له‌ هه‌رێم و كوشتنی ژنان ساز بكرێت.

هه‌وڵ بدرێت كه‌ كۆنفرانسێك له‌سه‌ر قوربانیانی شه‌ڕ و شه‌هیدان ببه‌سترێت.

به‌ سیستماتیك له‌گه‌ڵ روناكبیران كۆبوونه‌وه‌ بكرێت، سود له‌ بیركردنه‌وه‌یان وه‌ربگیرێت.

دوای بڕیار و پرۆژه‌كانیش هاوسه‌رۆك، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ و هاوسه‌رۆكی هه‌رێمه‌كان سوێندی خه‌باتیان خوارد.

له‌ كۆتاییدا هاوسه‌رۆكی كۆتا په‌یامی گۆنگره‌ی خوێنده‌وه‌ و كۆنگره‌كه‌ كۆتاییهات.

هاوبەشی :