بە شكۆ و ڕۆحی ١٤ تەموزی ساڵی ١٩٨٢ سیستەمی داگیركاری و خیانەت و هاوكارانیان تێكدەشكێنین و ئیرادەی بەرگری گەلانی چەوساوە و ژنی ئازاد بەسەركەوتن دەگەیەنین

325
0
هاوبەشی :

١٤ تەموزی ساڵی ١٩٨٢، لە زیندانی ئاماد سمبوڵی بەرخودان و تێكۆشانی گەلی كوردە، تێكشكاندنی كۆت و زنجیرەكانی فاشیزمی دەسەڵاتداری تورك و ناتۆیە، ١٤ تیرماە لێگەڕینی ئازادیە، هەڤاڵیەتیە و تێگەیشتنی بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ و بەدەستخستنی ناسنامە و ڕۆحی ئازادە.

بە شكۆ و ڕۆحی ١٤ تەموزی ساڵی ١٩٨٢ سیستەمی داگیركاری و خیانەت و هاوكارانیان تێكدەشكێنین و ئیرادەی بەرگری گەلانی چەوساوە و ژنی ئازاد بەسەركەوتن دەگەیەنین

لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا بە مەبەستی پاكتاوكردن و سەركوتكردنی بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان، کودەتایەکی شومی سەربازیی لە توركیا ئەنجامدرا، ئەم كودەتایە بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵێكی فاشیستی تورک کەنعان ئەڤرەن بەڕێوەچوو، كە تێدا سەرتاپای وڵات کرایە زیندان و خەڵكانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازیان تێدا زیندانی كرد و ئەشكنجەیان دەدان ،  گەلی كورد لە باكووری كوردستان لەم گرتن و كوشتن و ئەشكەنجەدانە پشكی شێری بەركەوت، لەو هەڵمەتە ڕەشبگیریەدا زوربەی كادێرە پێشكەوتوەكان و كادێرانی پەكەكە دەسگیر كران.

بەهۆكاری ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیی سەخت و دژوار لەسەر گیراوانی پەكەكە لە زیندانەكان بە تایبەتی لە زیندانی ئاماد، لەمانگی ئازاری ساڵی ١٩٨١ ژمارەیەکی زۆر لە کادیران و پێشەنگانی پەکەکە دژی سیستمی ئەشکەنجەی زیندانەکە چالاكیەكی مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند ٤٣ ڕۆژ بەردەوام بوو، دواتر  بەرپرسانی زیندانەکە دەكەونە گفتوگۆوە لەگەڵ ڕێبەرانی زیندانیكراوی پەكەكە لەوانە شەهید (کەمال پیر) بەڵێنی پێدەدەن كە بارودۆخی زیندان باش بكەن لە بەرامبەردا دەبێت زیندانیان كۆتایی بە مانگرتن بهێنن.

بەڵام دەوڵەتی داگیركەری تورك و بەرپرسانی زیندانەكە بەڵێنەكانی خۆیان نابەنەسە زیندانی كراوان ئەشكەنجەی قورستر دەکەن و چەندین کادیر لە ژێر ئەشکەنجەدا شەهید دەبن، لە دژی ئەو تاوان ستەمەی لە دژی زیندانیان بەڕێوە دەچوو، جەور و ستەم و شەوەزەنگیەكی سامناك باڵی کێشابوو بەسەر زیندانی ئامەددا، لەو كاتەدا مەزڵوم دۆغان دەڵێت: “بۆچی کەسێک نابێت بە ڕووناکییەک بۆ ڕێگریکردن لەم تاریکییە؟ من بۆ ئەمە دەبم بە یەکەم ڕووناکی” و لە ٢١ی٣ی ١٩٨٢دا کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی نەورۆز چالاکییەکی گیانبازی بە دروشمی “بەرخۆدان ژیانە تەسلیمبوون مردنە” ئەنجامدەدات و شەهید دەبێت.

ئەم چالاکییەکەی مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەدداكارگەریەكی كارای دەبێت لەسەر تەواوی زیندانی ئامەددا و توانا و وزە و ئیرادەی بەرخودان بڵند دەبێت کاردانەوەیەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە، هەر بە هۆكاری ئەو چالاكیەوە چوار هەڤاڵی دیکەی بە ناوەکانی “فەرهات کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحموود زەنگین و نەجیم ئونەر، بڕیاری چالاکیی گیانبازی دەدەن و لە شەوی ١٨ی ئایاری ساڵی ١٩٨٢ دەستی یەکدەگرن و ئاگر لە جەستەی خۆیان بەردەدەن و هاوار دەکەن “بەرخۆدان ژیانە، تەسلیمبوون مردنە”.

ئەو چالاکییە گیانبازییانە كاریگەری دائەنێن لەسەر کادیران و پێشەنگانی دیکەی پەکەکە ، بۆیە ئەو پێشەنگانە بیر لە ئەنجامدانی چالاکییەکی فراوانتر و کاریگەرتر دەکەنەوە، بۆ ئەوەش پلانسازی دەكەن و بە دوای دەرفەت دەگەڕێن، هەر بۆ ئەو ئامانجە ڕۆژی ١٤ی ٧ی١٩٨٢ دانیشتنی داداگا وەک دەرفەتێک دەقۆزنەوە، کە چالاکییەکەیانی تێدا ڕابگەیەنن و بڕیاردەدەن مانگرتن لە خواردن هەتا مردن دەستپێبکەن.

هەریەک لە محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک بڕیاری چالاکییەکە دەدەن، کەمال پیر لە دوای ٥٥ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن شەهید دەبێت، محەمەد خەیری دورموش دوای ٥٨ ڕۆژ و عاکیف یەڵماز دوای ٦٦ڕۆژ و عەلی چیچەک دوای ٦٧ ڕۆژ لە چالاکی مانگرتندا شەهید دەبن.

هاوبەشی :