یەکێتی ئاشكرای دەكات فشاری دەرەکیان لەسەرە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی،بۆ پرسی سەرۆك كۆمار

282
0
هاوبەشی :

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە لایەنە دەرەکی و ناوخۆییەکان گوشاری لەسەر یەكێتی و پارتی دەكەن بە مەبەستی گەیشتن بەڕێککەوتنێک لەسەر پێگەی سەرۆک كۆمار بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستای عێراق

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسێۆنی یەكێتی لە پەڕڵەمانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ” هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان هەردوو لایەنی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە”

ئاغا وتیشی: “بەرنامەی یاخود دانوستان هەیە لەگەڵ لایەنەکانی تر کە داواکاریان هەیە و لە هەمان كاتدا فشار و ئامۆژگاری یەکێتی دەکەن كە لەسەر مێزی دیالۆگ لەگەڵ پارتی دابنیشن بۆ ئەوەی نوێنەرێكی هاوبەش بۆ سەرۆك كۆمار دابنێن ئەم قۆناغەی ئێستا تێپەڕێنن”

وتیشی: “ئەم فشار و داواکاریانە لەلایەن دۆستەكانمانەوە چ لەنوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ئێران و وڵاتانی تر و چ لەدۆستە ناوخۆییەکانمان لەناو ماڵی شیعە و لایەنی سوننە عەرەبی و لایەنە کوردیەكان

سەرۆکی فراكسێۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەڕڵەمانی عێراق ووتی: “چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لەکورد دەکات کە لەدوای جەژنی قوربانەوە ئەم قۆناغەی ئێستا تێپەڕێنن و لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون بە تیمێكی هاوبەش یاخود بە جیاواز”

ئاغا وتیشی: “ئەم قۆناغە ئێستا زۆر ئالۆزە دەبێت و پێویستە لەسە یەکێتی و پارتی بە هەر شێوەیەک بێت لە چوارچێوەی بەرژەوەندی و قوربانیدانی کورد و داخوازییەکانیان و مافەکانی داهاتوویدا ئەم قۆناغەی ئێستا دەرباز بكەین”

هاوبەشی :