سەربازگەی زیلكان، چەند بارە كرایەوە ئامانج
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕێكەوتی ٢٦ حوزەیرانی ٢٠٢٢ بە دوو مووشەكی كاتێۆشا سەربازگەی زیلكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە شارۆچكەی باشیکی سەر بە پارێزگای موسڵ كرایە ئامانج.
ئەمە چەندین جارە بە درێژایی چەند مانگی ڕابردوو ئەم سەربازگەیە مووشەك باران دەكرێت، سەرچاوەی ڕاگەیاندنە عێراقییەكان بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە ئەم هەواڵەیان پشتڕاست كردەوە
هەر هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند كە سەربازگەکە زیانی بەر نەکەوتووەتەوە.