كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە قادركەرەم بۆ سێهەم جار موشەك باران كرا

328
0
هاوبەشی :


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ حوزەیران ٢٠٢٢بۆ جاری سێیەم بە یەك موشوك كێڵگەی غازی کۆرمۆر كرایە ئامانج ،  لە 
شارەدێ قادر کەرەم.
بەپێی سەرچاوەیەك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، كە لەلایەن كۆمپانیای دانەغازەوە بەڕێوەدەبرێت ڕاگەیاند، موشەكەكە لە پرسگەی چونەژوورەوەی كێڵگەكەدا كەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ئەمەش سێیەم هێرشی موشەكییە بۆسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە لە ٢٢ی ئەم مانگەوە تائێستا، تا ئێستا سەرچاوەی ئاڕاستەكردنی موشەكەكان نادیارن.

هاوبەشی :