کەواتە ئێستاش وەک پێشووم، هەمیشە و هەتا هەم، وەک خۆم دەبم و هی خۆم دەبم

301
0
هاوبەشی :

لەم شیمالی وەتەنی حەبیبەدا….
شەرم دەکەم (سەرۆک هەرێم و وەزیران)بم و کۆنسولی “تورک و عەجەم” ڕێنماییم پێبدەن.
لەڕووم نایەت (فەرماندە و پێشمەرگە)بم و “میت و ئیتلاعات”یش لە شاخ و شار، شەقام و کۆڵان، تەڕاتێنیان بێ.
تەریقدەبمەوە، پەرلەمانتار-بم و لە بەرامبەر دەستدرێژی داگیرکەران و کلکەکانیان، جورئەتم نەبێت هاوارێکیش بکەم.
غیرەتم قبولناکات، حاکم-بم و یاسا بخەمە خزمەت تاڵانچی و مشەخۆران.
دادەوەشێم، ڕاگەیاندکاربم و زۆڕناژەنی دەسەڵاتداری زالم بم.

کەواتە ئێستاش وەک پێشووم، هەمیشە و هەتا هەم، وەک خۆم دەبم و هی خۆم دەبم.

هاوبەشی :