کوردستان_بپارێزە بەشداری خۆپیشاندانی دۆسلدۆرف ببن

317
0
هاوبەشی :

سبەینێ ، ڕۆژی شەممە، ڕێكەوتی ٢٥ حوزەیران ساڵی ٢٠٢٢، خوپیشاندێكی بەرفراوان لە شاری دۆسلدۆرف لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت لە دژی هێرشی داگیركاری دەوڵەتی تورك، بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و خیانەتی ماڵباتی بارزانی.

بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندانەكە بانگەواز دەكەن لە ڕەوەندی كورد لە دەرەوەی وڵات ، وڵاتپارئزان و و خەمخورانی ئازادی، دۆستانی گەلی كورد و تەواوی ڕێكخراوە دیموكرات و مرۆیی و فێمێنیست و ژینگە پارێزەكان بەشداری بكەن لەو خۆپیشاندانەدا كە دژی سیاسەتی داگیركردنی كوردستان و قڕكردن خەڵكەكەی، بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و گۆڕێنی دیموگرافیای كوردستان لە لایەن دەوڵەتی داگیركاری تورك ئەنجام دەدرێت.

بە مەبەستی ئاسانكردنی بەشداری كردنی وڵاتپارێزان و خەمخۆرانی گەلی كوردستان و ئازادی، كەجەدەكە ئەوروپا لە زوربەی شارەكانی ئەوروپاوە پاسی ئامادەكردوە وەك لەم وێنەی خوارەوەدا بەدەردەكەوێت، بەهیوای بەشداری كردنتان بە چڕو پڕی

 

سەركەوتن بۆ گەلی كورد و مرۆڤایەتی

 

هاوبەشی :