بانگەوازی بۆ سەرجەم کوردانی باشوری کوردستان لە ئەڵمانیا

626
0
هاوبەشی :

 

بەسەدان چالاكوان و سیاسەتمدار و گەنجان و ژنان و هونەرمەندانی كورد بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە خۆپێشاندانی دۆسڵدۆڤ، دەكەن.
سبەی ڕۆژی شەمە بەرواری ٢٠٢٢/٦/٢٥ بەرفرەوانترین خۆپێشاندان ئەنجام دەدرێت
بە دروشمی “كوردستان بپارێزە”
بە هەموو جۆرێک تێبکۆشە دژی داگیرکاری و خیانەتی ماڵی بارزانی

ئامانج لەم چالاکیە سەرتاسەریە پیشاندانی ناڕەزایەتی و ئیرادەی کوردستانیانی دەرەوەی ووڵاتە، بەهەستێکی نەتەوەی و نیشتیمانی بۆ مسۆگەرکردنی پاشەڕۆژی گەل و نیشتیمان و نەوەکانمان ، پشاندانی هێزو ئیرادەی ئازادی کوردانە دژی بەربەریەتی دەسەڵاتی فاشیزمی ئەردۆغان و ماڵباتی خیانەتكاری بارزانی ، وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆڤانە خاوەنداری لە کوردستان و گەریلاو ئازادی و نیشتمان بکەن .
هاوتەریب “گەریلاکانی ئازادی نە تەنها پارچەیەک خاکی کوردستان دەپارێزن. گەریلاکانی ئازادی بە فیداکاری باکور، باشور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان دەپارێزن.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هێرشەکانی دەیەوێت هەموو دەستکەوتەکانی کورد لەناوببات ،
وەرن و بەشداری و خاوەنداری خۆتان پشان بدەن.

ڕۆژی شەمە 2022.6.25
کاتژمێر؛ 10:00
لە دوسیلدۆرف

کۆمسیونی باشوری کوردستانی ئەڵمانیا . کەجەدەکە -ئەوروپا

هاوبەشی :