كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ كرایە ئامانج

438
0
هاوبەشی :

بەپێی سەرچاوە هەرێمیەكانی هەرێمی كوردستان ، هێرشێکی مووشەکیی کراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و برینداری لێکەوتووتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ،چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٢ حوزەیڕانی ٢٠٢٢ هێرشێکی مووشەکیی کراوتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەكان  بەهۆی هێرشەکەوە  بریندار هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاریی لەبارەی زیانە ماددییەکانی کێڵگەکەوە نییە.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری شارەدێی قادرکەرەم و کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتیی کاری دەرهێنان و هەناردەکردنی غاز دەکات لە کێڵگەکەدا.

هاوبەشی :