تەرمی چوار شەهیدی ڕۆژئاوای كوردستان لە پزیشكی دادی سلێمانی وەرگیرانەوە، بەرەو زێدی خۆیان بەڕێكران
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕێكەوتی ١٩ حوزەیرانی ٢٠٢٢ تەرمی شەهیدانی فڕۆكەكانی داگیركەری تورك لە كەلار لە پزیشكی دادی سلێمانی وەرگیرایەوە و بە مەراسیمێك بەرەو زێدی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران.
بەشداربوانی مەراسیمەکە بە یەك دەنگ هاوارایان دەكرد و دەوڵەتی توركیاو خیانەتكارانیان شەرمەزار و ڕسوا كر و دروشمی ‘بمرێ خیانەت’ و ‘شەهید نامرێ’یان دەوتەوە.
ڕۆژی هەینی ١٧ حوزەیرانی ٢٠٢٢ دوو ڕۆژ لەمەو پێش، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی دەوڵەتی توركیا لە دەروازەی شاری كەلار ئۆتۆمبێلێكی بە ئامانج گرت و بەهۆكاری بوردومانی ئەو فڕۆكەیەوە چوار كەس شەهیدبوون و كەسێكی تریش برینداربوو، یەكێك لە شەهیدەكان (فەرهاد شبلی) بوو، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.