هەپەگە: لە زاپ و مەتینا ١٧ داگیركەر سزادران و دوو چادری سەربازەكانی داگیركەر لەناو برا
ڕۆژانە ستێرك تیڤی مژدەدەری سەركەوتنەكانی گەریلا ئازادەكانی پارێزەرانی ئاشتی و دیموكراتی و تێكشكێنەری كۆنەپەرستی و ڕەگەزپەرستی، تێكۆشەرانی سەقامگیركردنی ئارامی جیهان و پارێزەری ژینگەكەی، بەدیهێنەرانی ژیانیكی هەرەوەز و یەكسان كە پڕی بێت لە عەشق و خۆشەویستی ژیانێكی شایستە بۆ تەواوی مرۆڤایەتیە.
هەر ئێستا، هێزەكانی پاراشتنی گەل هەواڵێكی بەپەلەی ڕاگەیاند دەربارەی زەبرە كەمەرشكێنەكانی گەریلاكانی مرۆڤایەتی لە دژی داگیركەری تورك، لەو چالاكیە مەزنەدا ١٧ داگیركەری تر لە هەرێمەكانی زاپ و مەتینا بەسزایی داگیركەری خۆیان گەیەنران و دوو چادری سەربازیش بە تەواوەتی لەناوبران.