بە هۆكاری داڕمانێكی گەورەی لیرەی توركی لە بازاڕە ئابوریەكاندا، ئەردۆگان لەترسی ئەوەدایە حكومەتەكەی مایەپووچی دارایی ڕاگەیەنێت

383
0
هاوبەشی :

لیرەی تورکی بەردەوام لە داڕمان و لەدەستدانی بەهای خۆیەتی لە بەرامبەر دراوی بیانی لە بازاڕە ئاڵوگۆریە درواییە جیهانییەکان ، لە نێو بەرزبوونەوەی قەیرانی ئابووری لەو وڵاتەدا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ماددە سەرەتاییەکانی ژیان و كەمبونەوەی توانای کڕینی چینە کۆمەڵایەتیە جۆراوجۆرەکان بەهۆكاری ئەو جیاوازیە گەورە و بەرچاوەی لەداهات و دەسكەوتیاندا هەیە، بەرزبونەوەی خێرایی نرخەكانی كاڵا و پێویستیەكانی هاوڵاتیان.

عەلی باباجان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، سەرۆکی پارتی دیموکراتی و پێشکەوتن هۆشداری دایە حکومەتەکەی ئەردۆغان لە خراپبوونی قەیرانی ئابووری لەو وڵاتەدا و وتی تورکیا لە لێواری ڕاگەیاندنی مایەپووچی ئابووریدایە و داوای لە دەوڵەت كرد كە دەست بەجێ بە ئەركی خۆی هەڵسێت.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئەردۆغان ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی ڕێوشوێنی گرنگ دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە بەرزبونەوەی نرخی وزە،  چاودێران دەڵێن سەرچاوەكانی وزە لە نێو بەرزبوونەوەی نرخەكەیدا چەند جارێک لەو وڵاتەدا بوەتە هۆكاری ئەوەی هاوڵاتیان هەڕەشەی خۆپیشاندانی جەماوەرییانە بكەن لە تورکیا لە دژی ئاکەپە.

هاوبەشی :