سەربازگەی زیلكانی داگیركەری تورك بۆردومان كرا

360
0
هاوبەشی :

ئەم ئێوارەیە هەینی، ڕێكەوتی ١٧ حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢ ،سەربازگەی زیلکانی سوپای داگیركەری تورکیا لە شارۆچكەی باشیك بە خەستی بوردومان كرا..

سەرچاوەیەکی ئاسایشی سەر بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، ئێوارەی هەینی سەربازگەی زیلکانی سوپای تورکیا چەند موشەکێكی ئاڕاستەکراوە، موشەکەکانیش لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەو موشەکبارانە هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەی لایەنێكی سەر بە حەشدی شەعبیی، كە ڕایگەیاند بەرژەوەندییەکانی توركیا بە ئامانج دەگرن، وە ئەو لایەنە عێراقیە ڕایگەیاند “زیان بەوانە دەگەیەنن کە زیان بە عێراق دەگەیەنێت”.
دەربارەی زیانەکانی ئەو موشەك بارانە بۆ  سەر سەربازگەکە، تا ئیستا هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.

هاوبەشی :