ڕۆژی یەكەمی چالاكی و گفتوگۆكانی ڕێگای ئاستانا بە ناکۆکییەکی گەورە لە نێوان ڕووسیا و ئێران و تورکیا کۆتایی هات

366
0
هاوبەشی :

ڕۆژی یەکەمی خولی 18ی ڕێگای ئاستانا كۆتایی هات بە جیاوازی بیروڕا و ناكۆكی گەورە لە نێوان هەر سێ لایەنی چاودێر ڕوسیا و تورکیا و ئێران، ئەمەش لەسەر هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باکوری سوریا و داگیرکردنی شارەکانی منبیج و تەل ڕەفعەت.

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەكان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، نوێنەری تورکیا بۆ گفتوگۆکانی ئاستانە سەلجوق ئونال دوو کۆبوونەوەی جیای لەگەڵ نوێنەری ئەلێکساندەر لاڤرنتیڤی سەرۆکی ڕوسیا و عەلی ئەسغەری حاجی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجام داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە لایەنە ڕوسی و ئێرانییەکان بە فەرمی دژایەتی وڵاتەکەیانیان لە دژی هەر هێرش و دەستێوەردانێی سەربازی تورکیا لە باکوری سوریا ئاگادارکردۆتەوە

ئەوەشی خستەڕوو کە لایەنی ڕووسی باڵیۆزی تورکیا ئۆناڵ ئاگادار كردۆتەوە سەبارەت بەوەی ڕوسیا درێژ كردنەوەی میكانیزمی بەكارهێنانی خاكی توركیا بۆ پەڕینەوەی هاریكاریە مرۆییە نیودەولەتیەكان بۆ باكووری ڕۆژئاوای سوریا ڕەتدەكاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لایەنی ئێران لە گەڵ لایەنی ڕووسیا هەمان بۆچونیان هەبوو لە سەر ڕەتکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە باکوری سوریا و درێژکردنەوەی میکانیزمی بە كارهێنانی خاكی توركیا بۆ پەڕینەوەی هاوکارییە مرۆییەکان.

شاندەکانی هەر سێ وڵاتەكە لەگەڵ شاندەکانی ڕژێمی سوریا و هاوپەیمانی سوریا کۆبوونەوە، بە بەشداری نوێنەرانی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان  و خاچی سوور و نوێنەری ئوردن وەک چاودێرێک

جێگای ئاماژەیە، کە 18یەمین خولی ڕێگای ئاستانە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت، پێشبینی دەکرێت بەیاننامەیەکی کۆتایی دەربکات دەربارەی چالاكیەكانی  ئەو دوو ڕۆژەی كۆبونەوەكە و بڕیارەکانی چاوپێكەوتنەكان و بەیەگەیشتنەكانی کۆبوونەوەکان.

هاوبەشی :