تەڤگەری ئازادی: دەسەڵاتی سلێمانی ئەركدارە دەست بەجێ ئەندامە دەست بەسەرەكانمان ئازاد بكات

312
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ کاتژمێر چوار تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەنجانی وڵاتپارێز کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا لەبارەگای تەڤگەری ئازادی سەبارەت بە چارەنوسی ئەو دوو ئەندامەی تەڤگەری ئازادی و ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز کە لەلایەن ئاسایش‌ دەستگیرکراون و شوێنیان نادیارە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانەیەکدا ئاماژە بەوە دراوە کە ڕۆژی 11ی حوزەیران کە ڕۆژێکی جیهانیە دژی داگیرکاری چالاکی ڕێپێوان ئەنجامدراوە بۆ هەوڵێست دەربرین دژی داگیرکاریەکانی تورکیا بەڵام لە لایەن ئاسایش و پۆلیسەوە ڕێگری لە چالاکیەکە کرابو سەرباری مۆڵەت وەرەگرتن و ڕێگە پێدان بەڵام ئاسایش هەستا بە دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی و بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ و دژ بە خۆپشاندانی وڵاتپارێز ، ڕوونە دەستێک لەناو ئاسایشدا هەیە کە هۆکارە بیانو بەو چالاکیانە دەگرن و ڕێگا نادەن چالاکی ئەنجام بدرێت کێشە و ئاڵۆزی لەلایەن ئاسایش دروست ئەکرێ دەنگی ئازاد کپ بکرێتەوە
وەڕاشیانگەیاند هەرچی زووە دەسەڵاتدارانی هەرێمی سلێمانی و بەتایبەت یەکێتی هەرچی زووە ئەو ئەندامە گیراوانەی ئێمە بێ مەرج ئازاد بکەن و گەر ئازاد نەکرێن ئێمە هەڵویستمان دەبێت و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین

هاوبەشی :