بەغدا لە ڕێگەی گرتنەبەری چەند ڕێكارێكی توند سەبارەت بە كێشەی نەوت جارێکی تر دژی هەرێمی کوردستان كەوتۆتە جوڵە

363
0
هاوبەشی :

حکومەتی عێراق دەستی كردۆتەوە بەگرتنەبەری چەند ڕێكارێكی سەخت لە دژی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە ئەو کۆمپانیایانەی لەهەرێمدا بە نایاسایی کار دەکەن بانگێشت كردوە بۆ بەردەم دادگا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە کە دادگای بازرگانی لەبەغدا لەسەر داوای وەزیری نەوتی عێراق ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن بانگهێشت کردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان ئاماژەی بەوە كردوە كە بەغدا ئەڵێت ئەو کۆمپانیا نەوتییە بیانیانەی لە کوردستان کار دەکەن بە نایاسایی كار دەكەن.

دادگای هەرێمی کوردستان تەواوی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی ڕەتکردەوە کە یاسای نەوت و گازی کوردستانی هەڵوەشاندۆتەوە.

هاوبەشی :