ئابووری بەریتانیا دوای جەنگی ئۆكرانیا و هاتنەدەرەوەی لە یەكێتی ئەوروپا لە بارێكی مەترسیداردایە

363
0
هاوبەشی :

بەریتانیا ڕووبەڕووی خراپترین پاشەکشەی ئابووری دەبێتەوە، كە لە ساڵی 1970 ئەو وڵاتە بەخۆیەوە نەدیوە،  ئەمەش لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا كەبۆتە هۆكاری وەستاندنی  پلانی چاكسازی دوای  نەخۆشی کرۆنا ڤایروس و بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و خزمەتگوزاریەكانی تر و قەدەغە كردنی كڕینی گازی ڕووسیاو

ڕێکخراوی گەشەپێدان و هاریكاری ئابووری (OECD) پێشبینی کرد کە جگە لە ڕووسیا، ئابووری بەریتانیا لە خراپترین شێوازی دەردەكەوێت لە ناو ئابووری وڵاتانی جی 20دا، بە تایبەتی دوای جەنگی ئۆکرانیا و دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا ناسراو بە یاسای برێكست.

بە پێی توێژینەوەیەکی ئەورووپیی ئەم دواییە ئابووری بەریتانیا دوای ئەوەی لە یەكێتی ئەوروپا هاتەدەرەوە نزیکەی 38 ملیار دۆلاری زیان پێگەیشتوە.

بەڕای ئابووریناسان وازهێنان لە بەكارهێنانی وزەی ڕووسیا بە یەكجاری، مەترسی ئەوەی هەیە كە ئابووری ئەوروپا بە بەریتانیاشەوە لەسەدا 1.2 پاشە كشێ دەكات.

هاوبەشی :