دەرچە میدیا
Top Menu
سەرەتا
Main Menu
سەرەتا
کوردستان
بیروڕا
جیهان
ئابووری
ژن
هەمەڕەنگ
هاوبەشی :
سەرەتا
کوردستان
بیروڕا
جیهان
ئابووری
ژن
هەمەڕەنگ
كۆمەڵێ گەنجی عەرەب و كورد لە ڕاگەیاندنێكدا پەیوەست بوون بە ڕیزەكانی گەریلاوە
کوردستان
,
گرنگ
نووسەر
دەرچە
حوزهیران 9, 2022
256
0
هاوبەشی :
كۆمەڵێ گەنجی عەرەب و کورد كە ژمارەیان ١١ كەس بوو لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پەیوەست بوونی خۆیان بە ڕێزەكانی گەریلا ئازادەكانی كوردستانەوە ڕاگەیاند، لەوكاتەی هێرشەكانی داگیركەری تورك بۆ سەر ناوچەكانی گەریلا دەستی پێكردوە، چەند گروپێكی عەرەب پەیوەندیان كردوە بە ڕیزەكانی گەریلاوە، بەپێی ڕاگەیاندنەكانی هەپەگە تائێستا ٥٠ پەنجا گەنجی عەرەب چوونەتە ناو ڕیزەكانی گەریلا ئازادەكانی كوردستان.
ئەو گەنجانە لە لێدوانەکانیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شکستی هێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەریلا و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لە پرۆسەیەکی مێژوویی وەهادا پێویستە هەموو گەنجێک بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ و بەشداری لە چالاکییەکان بکات و لە ڕیزەکانی گەریلادا جێگەی خۆی بگرێتەوە.
بەیانامەی گروپەكە بەم شێوەیە:
“دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە دژی بەهاکانی مرۆڤایەتی کاردەکات، سیاسەتی پیس پەیڕەو دەکات بۆ ئەوەی بوونی خۆی بسەپێنێت کە لە بنەڕەتدا بوونی نییە و دەسەڵاتی خۆی لە جیهاندا بسەپێنێت.” هێرش دەکاتە سەر پرۆژەی نەتەوەی دێموکرات و تەڤگەری ئازادی. “ئامانجیان لەناوبردنی ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە کە لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە”.ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێرشەکەی ١٧ی نیسان بۆ سەر چیاکانی کوردستان لەلایەن زلهێزە هەژموونخوازەکانەوە دەستیپێکردووە، بەتایبەتی دەوڵەتی تورک و پەدەکە کە لەڕێگەی هێڵێکی خیانەتەوە جێگەی خۆی لەمێژوودا گرتۆتەوە”. ئامانج لەم هێرشە نەهێشتنی تەڤگەری ئازادی و ئەو خەڵکەیە کە ئاستەنگ لە دەسەڵاتیان دروست دەکەن. “بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەک قەڵغان و خۆڕاگرییەکی بێهاوتای لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا سەریان هەڵداوە لە پێناو پاراستنی باوەڕی گەلەکەیان و پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی جینۆساید و تاڵانکردن”.
هاوبەشی :
هەواڵی پێشتر
حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، لە هێرشەكەی سەر هەولێردا ...
هەواڵی پاشتر
بۆ چەندهەمین جار، بارەگای سەربازی تورك لە ...
دەرچە
بابەتی پەیوەندیدار
جیهان
,
گرنگ
سەرۆكی پارتی نەهزەو چەند ئەندام پەڕڵەمانێكی، مانیان گرت لە بەردەم پەڕڵەمانی تونس،دوای ئەوەی ڕێگریان لێكردن لە چوونە ژوورەوەی تەلاری پەڕڵەمان
تهمموز 26, 2021
جیهان
,
گرنگ
ئەو کەسەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی ئەنجامدا، بە بیانوی ئەوەی تەندروستی جێگر نیە بڕیاری دەستگیرکردنەکەی هەڵوەشایەوە.
كانونی یهكهم 25, 2022
کوردستان
,
گرنگ
مێژووی خیانەتی پەدەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قازی محەمەد
ئهیلول 14, 2024
کوردستان
,
گرنگ
تەڤگەری ئازادیی بەشداریی خۆپیشاندانی کرد
تشرینی دووهم 7, 2023
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان
,
گرنگ
مێژووی خیانەتی پەدەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قازی محەمەد
ئهیلول 14, 2024
جیهان
,
کوردستان
,
گرنگ
ئەردۆغان: زیاتر لە هەزار ئەندامی حەماس لە تورکیا چارەسەریی پزیشکی وەردەگرن
ئایار 14, 2024
کوردستان
,
گرنگ
‘هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەرەنجامی فەرمان و رێنمایی ١٤ی تەمموز بوو’
ئاب 17, 2024