دووبارە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەوڵەتی توركیای ئاگاداركردەوە لەئەنجامدانی هەر هێرشێك بۆ سەر باكووری سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی تر هۆشداری داوەتە تورکیا کە هەر هەنگاوێک یان کردەوەیەکی سەربازی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بنێت، دەبێتە هۆی لاوازکردنی شەڕی تیرۆر لە ناوچەکە بە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە)
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی نوێدا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر سوریا دەبێتەهۆی لاوازکردنی شەڕی دژی تیرۆر
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند وڵاتەکەی نیگەرانە لە هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر سوریا، هەولی زیاتر و ڕێگەی تر دەگرینە بەر بۆ وازهێنانی توركیا لەو كارە سەرشێتیانەیەی.
جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانا سترۆل لە دانیشتنێکی کۆنگرێسیدا ڕایگەیاند کە هێرشی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە بەڵگەیە.
سترۆڵ، وتیشی: “سەرەڕای پێشکەوتنی ناتۆ بۆ فشارخستنە سەر داعش، بەڵام ئامرازە سەربازییەکان ناتوانن بە تەنها شکستی كۆتایی بە داعش بهێنن”
وتیشی: “ئێمە نیگەرانین لە جموجوڵەکانی تورکیا لە باکوری سوریا”
سترۆڵ، وتیشی: “ئێمە هاوپەیمانەکانمان قەسەدە لە دژی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکانیان بەتەنیا جێناهێڵین”