حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، لە هێرشەكەی سەر هەولێردا ئەفسەرێكی باڵای موساد كوژراوە

372
0
هاوبەشی :

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێرشێكی موشەکی لە ڕێگەی درۆنە كرایە سەر شاری هەولێر، بووە هۆی برینداربوونی سێكەس و برینی بریندارەكان سووكن وەك وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند.

لە دوای ڕووداوەکە میدیاکانی ئێران زانیاری نوێدا و ئاشکرای کرد، هێرشەکە بۆسەر دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) بووە، ڕاگەیاندنەکانیان دەڵیت:
لە ھێرشەکەی دوێنێ شەوی ھەولێردا، ئەفسەرێکی بەشی (باکوری عێراق)ی دەزگای “مۆساد”ی ئیسرائیل کوژراوە. بەپێی دەزگای ئینتل سکای، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی جوڵەی ئاسمانی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سپی ناوەڕاست و میدیا ئێرانیی و عێراقییەکان، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێردا، ئایلاک ڕۆن، فەرماندەی یەکەی تیرۆری دەزگای سیخوڕیی ئیسرائیل(مۆساد)، کوژراوە.

ئەمە یەکەم ڕووداوی لەم جۆرە نیە کە لە هەولێر ڕووی دابیت، بەڵکو پێش چەند مانگێک بەهەمانشێوە هێرشکرایە سەرماڵی شێخ كوژراوە باز شێخ کەریم، کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارە. ئەو کۆمپانیایەش بەشێکی زۆری مەلەفی نەوت و گازی لەبەر دەستە. زۆرینەی داهاتی نەوت و موشتەقاتەکانی بۆ ئەو کۆمپانیایە دەچێ. هەر ئەوساش میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هێرشە بۆسەر ئەندامانی دەزگای (مۆساد)بووە لە ماڵەکەی ئەودا.

هاوبەشی :