گەنجێكی ئاوارەی ئێزیدی بەهۆی گەردەلولەوە لە كەمپی مام ڕەشان لە دهۆك گیانی لە دەستدا

359
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێكەوتی ٧ حوزەیران گەنجێکی ئێزدی لە كەمپی پەنابەرانی ( مام ڕەشان ) لە شارۆچكەی شێخانی سەر بە شاری دهۆك بە هۆی گەردەلولێك گیانی لە دەستدا، ئەو گەنجە ناوی ( باسم حەمید حاجی )ە، دانیشتووی قەزای شەنکالە، تەمەنی ٢٤ ساڵە، ئیشی دوكاندارە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی ناو كەمپەكە، لە كاتێكدا باسم لەبەر دوكانەكەی خۆی وەستابوو گەردەلولێكی لمی هەڵیكرد و باسم ویستی دوکانەکەی دابخات، بەردێك كەوتە خوارەوە و بەر سەری كەوت، بە سەختی برینداربوو، دواتر بردرا بۆ نەخۆشخانە بەڵام پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

باسم حەمید حاجی دانیشتووی تەل عزیرە لە شەنگال و لە کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی شەنگالەوە لە کامپی مام ڕەشان لە شێخان دەژی.

هاوبەشی :