حكومەتی سوید بە داواكاریەكانی ئامینەی كاكە باوی ڕازی بوو

397
0
هاوبەشی :

دوای ئەوەی پرسی بە ئەندامبوونی سوید لە ڕێكخراوی ناتۆدا هاتە ئاراوە، دەوڵەتی تورك كە ئەندامی ناتۆیە، لە بەرامبەر ڕازی بوونیدا بۆ بەئەندام بوونی سوید، چەند داوایەكی خستە بەردەم حكومەتی سوید، لەوانە بە “تیرۆرست” ناساندنی یەپەگە و یەپەژە و بڕینی هاوكارییەكان بۆ ڕۆژئاوا و فرۆشتنی چەك بە توركیا.

بۆ پرسی بوون بە ئەندامی ناتۆ، دەوڵوتی سوید پێویست بوو ئەو پرسە لە پەڕڵەمانی ئەو وڵاتە تێپەڕێنرت، لەوكاتەدا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە دەوڵەتی سوید پێویستی بەدەنگی ئامینەی كاكە باوە بوو، ئەو پەڕڵەمانتارە سویدیە بەڕەگەز كوردەش چەند داواكاریەكی خستە بەردەمی حكومەتی سوید لە بەرامبەر دەنگدانی ئەو لە پەڕڵەمانی سوید بۆ چونە ناوەوەوی سوید بۆ پەیمانی ناتۆ، وە ڕاشیگەیاند ئەگەر داواكاریەكانی جێبەجێ نەكرێت، هەڕەشەی ئەوەی كرد لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی سویدا دەنگدەدات بە متمانە وەرگرتنەوە لە وەزیری داد كە پرۆژەكە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێشكەشكرابوو بەمەش حكومەتی سوسیال دیموكراتەكان هەڵدەوەشایەوە.

بۆیە حكومەتی سوید ڕازی بوو بە داواكارییەكانی ئامینەكاكە باوە بۆ بەردەوامیدان بە پشتگیریكردن لە دۆزی كورد بە تایبەت لە ڕۆژئاوای كوردستان و ڕێگرییکردن لە دەستوەردانی تورکیا لە سیاسەتی سوید، لە بەرامبەریشدا ئامینەی كاكە باوە دەنگی نەدا بە هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی سوید.

لە وتارێكدا ئامینە كاكەباوە كە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا پێشكەشی كرد وتی: چۆن ئەردۆغان لەوسەری دنیاوە دێت سوید بەڕێوە دەبات و كورد بە كیمیایی دەكوژێت؟

هەروەها، ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید لە وتارێكدا وتی:  گۆڕانكاری لە سیاسەتماندا دەكەین بەرامبەر بە توركیا.

ئامینە كاكە باوە، لە گوندی تورجانی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایكبووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بووە بە پێشەمەرگەی کۆمەڵە، لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لەسوید دەژی، ١٧ ساڵە کاردەکات لەناو پارتی چەپی سوێدی دوو خولە ئەندامی پەرلەمانی سویدە.

هاوبەشی :