یەكێك لە دراما توركیەكان سوکایەتی بەدادگاکانی هەرێمی کوردستان و جامانەی سووریش دەكات
دەوڵەت تورك هەبوونی خۆی لە قڕكردنی كوردان دەبینێت، یەكێكە لە دوژمنە هەرە سەر سەختەكانی كوردە، تەەنانەت سوكایەتیش بەو خیانەتكارانە دەكات كە دلسۆزانە هاریكاری دەكەن لەو شوێنەی كاریشی پێان نەما لەناویان دەبات وەك حەسەن خەیری چەندین نمونەی تر لە مێژوودا.
لە ئێستادا یەكێك لە كەناڵە توركیەكان بە ناوی كەناڵی ATV توركی دەستی كردوە بە پەخش كردنی درامایەك بهناوى (YalnızKurt)، له یهكێك لهزنجیرهكانیدا سوکایەتی بەدادگاکانی هەرێمی کوردستانو خودی مەسعود بارزانی سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و تەنانەت بە جامانەی سووریش دەكات.
هەر لەو درامایەدا لە یەكێك لە زنجیرەكانیداكە كەسێك بازرگانە لە دراماكەدا و خاوەن چەك و سەروەت وسامانێكی زۆرە، دەڵێت ، ” بە هیچ جۆرێك دادگای هەرێمی كوردستان ناناسم و دانی پێدا نانێم مو هیچ نرخێكیشیان بۆ دانانێم ”.
ڕۆژنامەنوسێك بە ناوی مهحمود یاسین كوردى لهپهیجى تایبهتى خۆى لهتۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك پرسیار دەكات:”ئاخۆ پارتی و میدیاكانی هەڵوێستی دەبێت وەك چۆن هەڵوێستیان هەبوو بەرامبەر فیلمە ئێرانییەکە؟! دەپرسێت سەرۆکی یەکێتی زانایان و وەزیری ئەوقاف کە پارتین دەتوانن فەرمان بدەن بەمەلاکانی خۆیان لەسەر مینبەری مزگەوت باسی ئەو دراما توركیە بكەن؟”.
لهتوركیا چهندین جار دراما دژى كورد بهرههمهێندراوه و پەخشكراوەتەوە لە دیارترینیان “دۆڵى گورگان” بوو كه حكومهتى ههرێم بە فەرمی داواى ڕاگرتنى كرد لە توركیا.