مەزڵوم عەبدی: ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووسیا و ڕژێمی سووریا لە دژی هێرشێکی تورکیا هەڵوێستیان پیشانداوە
بەپێی سەرچاوەی هەواڵەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی قەسەدە ڕایگەیاندووە: ئێمە خوازیارین چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانە لە ڕێگەی گفتوگۆوە بێت، ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی گفتوگۆوە کێشەی ناوچە داگیرکراوەکان باكووری سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان چارەسەر بکەین، ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگەی دانووستانەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
لە درێژەی ڕاگەیاندنەكەیداووتی: پێویستە هەموو لایەک بزانن، کە گفتوو گۆ و دیالۆگ دەتوانێت کۆتایی بە قەیرانی و كێشەكانی سووریا بهێنێت. ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووسیا و ڕژێمی سووریا تا ئێستا لە دژی هێرشێکی تورکیا هەڵوێستیان هەبووە.
دەشڵیت: ڕووسیا دڵنیامان دەکاتەوە، کە ڕێگە بە هێرشی دەوڵەتی تورکیا نادات. ئێمە ئامادەین و لە جاران بەهێزترین بۆ وەڵامدانەوەی دەوڵەتی تورکیا، ئێمە پێمان وایە دەوڵەتی تورک لە شەڕدا سەرناکەوێت، ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی تورکیا هێرش بکات، بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەین.