شەوی هەینی عەفرین تا باب، هاوڵاتیان ناڕەزایەتی توندیان دەربڕی بەرامبەر بە دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی

341
0
هاوبەشی :

شەوی هەینی  شاری عەفرین و دەوروبەری مەیدانی ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی بوو لە دژی داگیركەری تورك و لایەنە سوریەكانی سەر بەو دەوڵەتە داگیركەرە ، سەدان هاوڵاتی نیشتەجێی عەفرین ڕژانەسەرشەقامەكانو شەستیان كرد بە ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی گەندەڵی و گرانی و خراپ بوونی ژیانی هاوڵاتیان، دواتر ئەم خۆپیشاندانە درێژەی كێشا بۆ شاری باب.

خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگای ئەنجومەنی بەناو ناوخۆی شاری عەفرین کە لەلایەن میتی تورکیاوە دامەزراوە بە تەواوی بارەگاكەیان سوتاند و هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆمپانیای کارەبای تورکیا، كە ئەو كۆمپانیایە چەندین جار نرخی كارەبای بەرزكردۆتەوە لەم دواییەدا.

دوابەدوای شاری عەفرین سەدان هاوڵاتی شاری باب لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب، لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە هاوپەیمانە سەربازییەکانی سوریا، خۆپیشاندانێکی ڵ ئەنجامدا، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتیانی عەفرین گیانیان لە دەستدا لە ئەنجامی تەقەكردنی سەربازانی تورك و چەتەكانی.

خۆپیشاندەران داوایان کرد، تورکیا لە خاکی سوریا بچێت دەرەوە و هاواریان دەكرد ( سوریا ئازادە ئازادە، توركیا بچێتە دەرەوە)

هاوکات سەرچاوە هەواڵیەكان لە شاری عەفرینەوە ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە یەکێک لە خۆپیشاندەرانی شارەکە بەناوی ئەبو خەدیجە بە تەقەی چەتەكانی سوریا كوژراوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون، لە هەمان كاتدا خۆپیشاندانەكان گەیشتۆتە شارو شارۆچكەكانی دەوروبەری عەفرین

هاوبەشی :