كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، عێراق بانگێشتی دادگای كردون بۆ بەغداد

200
0
هاوبەشی :

 

بەپێی هەواڵێكی (ئیراك ئۆیاڵ ڕیپۆرت) ، وەزارەتی نەوتی ئێراق كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن بانگێشتی دادگا دەكات، ئەمەش وەك هەنگاوێك لە هەوڵێکی ئەو وەزاراتەدا بۆ جێبەجێكردنی  بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ئێراق .

بەپێی هەمان سەرچاوە، وەزارەتی نەوتی ئێراق نامەی ئاڕاستەی لە هەر یەكە لەو كۆمپانیا نەوتیە نیودەوڵەتیانە كردوە، پێیا ڕاگەیەنراوە كە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 5ی حوزەیران لە دادگای بازرگانی لە بەغدا ئامادە بن، بەپێی وتەی سێ بەرپرسی كۆمپانیاكانی پیشەسازیی کوردستان، هەروەها عەلا ئەلیسیری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خستنە بازاڕی نەوت لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ئێراق (سۆمۆ) ڕۆژی سێشەممە بەپەرلەمانی ڕاگەیاند کە بەغداش بەنیازە داوای یاسایی نێودەوڵەتی بەڕێوە ببات

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەر هەرێمێك بۆ هەناردەكردنی نەوت و غاز بە سەربەخۆ گرێبەست بكات لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان پێچەوانەی دەستوورە و داواى یاسایی لەسەر ئەو کۆمپانیا نەوتیانە تۆمار دەکریت.

هاوبەشی :