هێزەکانی سوریای دیموکراتیك و بەرگری نیشتیمانی سوریا (دیفاع ئەلوەتەنی) و سوپای سوریا ژوورێكی ئۆپەراسیونی هاوبەشیان دروست كرد
بە پێی هەواڵەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکراتیك و بەرگری نیشتیمانی سوریا (دیفاع ئەلوەتەنی) و سوپای سوریا ژوورێكی ئۆپەراسیونی هاوبەشیان دروست كردوە بە ناوی بروسكەی باكوور (ڕەعد ئەلشیمال) لە ئێستادا دەستی بە کارەكانی کردوە.
ئامانج لە دروست كردنی ئەم ژوورە هاوبەشە، دەستپێكردنی ئۆپەراسیونی هاوبەشە لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورك و جیهادییە تیرۆریستەکانی سەر بە ئەوانە و هەروەها ئەم ژوورە هاوبەشە ناوەندیك دەبێت بۆ بڕیاردانی ئەو هێزانە بۆ ڕزگار كردن و گرتنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا دەبێت.